تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارچەوت
[[بار + چەوت]]
(ست. مج.) حاڵی کەسێکی قسەی کەسی بەگوێدا نەچێ، کەسێکی کردەوەی پێچەوانەی باو و نەریتی کۆمەڵ بێ.
بارچەوت
هەژار، کارناساز._ی: کارناسازی، هەژاری
بارڕاست کردنەوە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بارک اللە
[ع ]
(بارەکەڵا - barekella)
ئافەرم، ئافەرین، بارەقەڵا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارکردن
بارکردن
(مست. لا.) ١- خۆسازکردنی کاروان و (بار) خستنە سەرپشتی وڵاغان *بارلێنان. ٢- کۆچ کردنی ماڵێک یا خەڵکی شوێنێک لە جێگەیەکەوە بۆ جێیەکی دی. ماڵی مام برزۆ دوێنێ باریان کرد. دە ڕۆژی تر باردەکەین دەچینە هەواری. ((ماڵم لێرە باردەکا، دەچمە دار و بێ داری + هەرکەس تۆی ناوێ بەردی لێ بارێ)) (فۆلکلۆر). ٣- (مج.) موتڵەقی گواستنەوە و ڕۆیشتن. ٤- (مست. مت.)، (کن.) زیاد لە توانستی خۆی کار بە کەسێ ئەسپاردن بۆ جێبەجێ کردنی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بارکش
[ا - ص ]
(بارکەش - barkeş)
بارکێش، بارەبەر، ئیدی حەیوان بێ یان عەرەبانە یان ئوتومبیل.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارکێش
بریتییە لە یەکێک کە ئەرکێکی قورس کەوتبێتە سەری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارکێش
بارکێش
بارەبەری بەهێز
بارکێش
ووڵاخی باری، بارەبەر، بارگین، بارگیر. گووێدێر. کەسێکە ئەرکێکی قورس کەوتبێتە سەری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارکێشان
بریتییە لە هەڵگرتنی ئەرکێکی قورس
بارکێشان
زەحمەت کێشان، ئەرکی خەڵک وەستۆ گرتن