تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارخانوو
شتومەکی ناوماڵ
بارخانوو
کەل و پەلی ناوماڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارخانی
بارخانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارخانە
شوێنێکە کە باری زۆری یەک لەسەر یەکی تێدا دابنرێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بارخانە
[ا ]
(بارخانە - barxane)
خێوەت و چادرو ئەو پێداویستییانەی کە دەگەڵ خۆدا بۆ سەفەری دەبەن. عەمار.
بارخانە
ئەو بارانەی کەل و پەلی بازرگانین: بار و بارخانەیەکی زۆر هات
باری لەسەریەک هەڵچناو: هەمووم لە عەنباردا لە بارخانە داوە
وەختی تووتن فرۆشتن: قەرزەکەت لە بارخانەی تووتن دەدەمەوە
بارخانە
[[بار + خانە]]
(نت.)، (مک.) ١- کاتی پێگەیشتنی هەندێ تووتنێ، بارخانەی خوری، بارخانەی لۆکەی. ٢- موتڵەقی پێگەیشتینی تووتن و هاتنە بازاڕی بۆ فرۆتن. میرزا گیان هێندێک شتومەک هەڵدەگرم بە وەعدەی بارخانەی. ٣- لەسەریەک هەڵچنینی کۆمەڵێ بار. توونەکان بارخانە بکەن، ئەو بارانە لە هۆو بەرهەیوانە لە بارخانە بدەن. تێبــ.- آ) وەکوو دەزانن (خانە) بە مانای ماڵ و ژوور هاتووە، ئەم وشەیە- وەکوو هەندێ وشەی دیکە کە دەگەڵ (خانە) تەرکیب بوون وەکوو (نانەواخانە، ئاتەشخانە، چاپخانە،...،...) بەپێی ڕێزمانی کوردی پێکهاتووە. ٢- دەبا ئەم وشەیە ماناکەی (جێگەی بار) بێ بەڵام دەبینین ماناکانی، هیچکامیان دەلالەتێکی ئاوایان نییە، بۆیە من وای بۆ دەچم کە مەبەستی ئەم وشەیە لەپێشدا هاتنەوەی باری حاسڵات لە دەشتەوە بۆ ماڵ (خانە) بووبێ و ڕێی دەچێتێ لە قۆناغی پێش ئێستادا (باربەخانە) بووبێ. ب) بۆ مانای سێیەم (هەڵچنینی بار لەسەریەک) چونکوو ماڵ (خانە) تەنگەبەرە و جێگای باری زۆری لەچاو شتتی تردا تێدا نابێتەوە، باریان کە هیناوەتەوە ماڵ لەسەریەکیان داناون، جا دەبێ مەدلوولی ئەم وشەیە لە (تایبەتی) ڕا بۆ (گشتی) گەشەی کردبێ و موتڵەقی هەڵچنینی بار لەسەریەک بۆتە مەدلوولی (بارخانە).
بارخانە
خانوو، هەیوان و یا جێگایەکە باری لێ بخرێ. کوماباریک، چەند بارێکی لەسەر یەکتری دانراو، شووێنێکە، کە باری زۆر تێدا لەسەر یەکتری دانرابێ
بارخانە کردن
[[بارخانە + کردن]]
(مست. مت.)، (کئێر.) هەڵچنینی فەردە و بار (هەرچێکی بێ) لەسەریەک، لە عەمبار یا هەر جێگەیەکی ترا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بارخدا
[ا.مر ]
(بارخودا - barxuda)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارخستن
جۆرە کەوتنێکی مریشک و کەڵەشێرە لەسەر تەنیشت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بارخستن
کردنەوەی بار و خستنی لە شوێنێک
بارخستن
[مانەوه، بارگە و بنەکردنەوه.]