تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوماری
سەرێشەی دوای سەرخۆشی
خومارین
کز و خەفەبوونی ئاگر کە نزیکە بکووژێتەوە
خوندکارێتی
میری میرانێتی،خوندکارانە
خونکارێتی
میرێتی
خونەواری
خۆندەواربوون
خووارا
(باک.): زۆرخۆر
خووارایی
چەوتی،چەفتی
خوواربوون
خوواربوونەوە
خوواردن
(باک.) خارن، خوواردن، (لو.) هەردن، (دەر.) کزوەت، (هەورا.) واردەی، (ئەردە.)خوردەن، بخۆ(هە ورا.) وەرە، بووەرە
خوواردن مایی
(باک.): پاشماوە
خوواردنەوە
نۆشان،نۆشینە، ڤەخوواردن،بۆشلەمەنی بەکاردەبرێ وەکوو چا وئاوو و ئیتر،(هەورا.)واردنە، واردەڤە،سەرکێشان:بەسەرداکێشان.ڕەوابینین،پەسندکردن
خوواردوو
کەسێکە نان یا چتیێکی تری خوواردبێ(بۆڕابردوو)
خوواردە
بێئایین، داوێن پیس، زۆرخۆر، کەسێکە زۆر حەز لە خوواردن و خوواردنەوەی بکات
خوواردەس
خوواردەست
کەسێکە لە ژێر فەرمانی ئەم و ئەو دابیت، و چاوی لە دەستی ئەم و ئەو بێ، ژێردەست.-ی:ژێردەستی
خوواردەسی
خوواردەمەنی
خۆراک،(هەورا.) واردەمەنی،چتی خوواردنێ