تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەتڵەس
[[یۆنانی: ئاتلاس]]
«نا.» ۱- جۆرێک قوماشی ئاوریشمە و لەبەر بریق و باقی خۆی مۆنج دەداتەوە. «لالەن بە بەدەن، ئەتڵەسی ئەخزەر، کە لەبەر کەن» «نەو ڕەستە و گوڵ بەستە لەگەڵ دەستە گیاهن» «نالی: گمـ_۳۴». ۲- هەر کتێبــ.ێکی، کۆمەڵێ نەخشەی دەربارەی زانستێک، بەتایبەتی نەخشە «خەریتە» ی جوغڕافیای وڵاتان، تێدا کۆکرابێتەوە. ۳- «کئێر.» تمـ: ئەتڵەسی/۳.
سەرچاوە: نالی
ئەتڵەس
جۆرە قوماشێکه .

دنیای چلۆن دەوێ که بەقەد هیممەتی نەکرد
ئەم خەلعەتە که ئەتڵه سی نۆ چەرخی ئەستەرە
ئەتڵەس
پارچەیەکی جوان و بەنرخە. نەخشەی جۆراوجۆری ووڵاتانی خڕکەی زەوییە
ئەتڵەسی
۱- «سـ.» هەر شتێکی شێوەی ئەتڵەس بدا، چ لە باری نەرم و نۆڵی یا ڕەنگ و بریق و باقەوە. «وەختی سبحەینێ کە داوێنی فەلەک ئەتڵەسی بوو» «هەر لە جێ ڕاستەوە بوو، دامەنی گرتم وەک هار» «ڕەزا_۱۷». ۲- «نا.»، «مکـ.» گیایەکە، بۆ جوانی لە باخچەی ماڵان دەیچێنن، گوڵێکی هەیە وەکوو شێپوور، تەنک و ناسکە، بۆنی خۆشە، ڕەنگی: سپی، سوور، عابی، بنەوش و ئەبڵەقە. ۳- «نا.»، «کعر.» یەکێکە لە پێنج ئوقیانووسەکەی دنیا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەتۆ
ئەتۆ
ئەتۆ: ئەتۆ ئەی چرچە پیسەی لینگ گوواوی! /لەگەڵ زەڕڕاتی عاڵەم تێکەڵاوی؟ «جەنابی مەلا»
ئەتۆ
[[ستـ: توو، تووم، تڤەم، تەڤە، توم، تڤێم.، پهـ: تۆ]]
«ز.»، «مکـ.» زەمیری نەلکاوە «مونفەسیل» بۆ دووەم کەسی موفڕەد «ئەوەی قسەی دەگەڵ دەکرێ». «... بە وی گوت: ئەرێ! ئەتۆی ئەوی کە دێ یان چاوەنۆڕییەکی دیکە بین؟...» «ئینجیل: مەتی_۲۷» ٭ «کعر.، سنـ.» تۆ، «بکـ.» تە.
ئەتۆ
تۆ، تە،(هەورا.، کۆن)تەوە._ش: تۆش، تەژی. ئەتوو، تۆ
ئەتی
پاشگرێکە ناو دەکاتە چاوگە: پیاوەتی، جیرانەتی
ئەتی
«پبـ.» بە دوای ناوەوە دەلکێ و حاسڵ مەسدەری لێ دروست دەکا.: برایەتی، پاشایەتی، پیاوەتی، جیرانەتی. تێبــ.ینی: آ» کاتێ دوامین پیتی «ناو» ەکە «دەنگ» ێک بێ، دەگەڵ پاشبەندەکە تێک دەکرێنەوە و دەنگی «هەمزە» کە لە ناو دەچێ. ب» بەڵام ئەگەر ناوەکە بە یەکێ لە دەنگ بزوێنەکان بڕابێتەوە، ئەوا «هەمزە» کە دەگۆڕێ بە «ی» و ئەوجار تێک دەکرێنەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەتەر
ئەتەر
نشان، شانە، شۆن، یافت، نۆنگ. [نیشانە، سۆراخ]
ئەتەر
اثر، علامة.
ئەتەر
اَثر
ئەتەر
[[=: اثر]]
«نا.»، «سنـ.» نیشانەیێکی لە شتێک یا کەسێ بە جێ دەمێنێ، هس.: «مکـ.» هەتەر.
ئەتەر(ئەردە)