تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپەک
[[؟]]
«نا.» زیپکە و «لیر» ێکی بەهۆی نەخۆشیی کەوتوویی «تیفۆس» لەشی ئادەمیزاد بە تایبەتی سەر، دەری دەدا. هس.: «ستـ.» ئەسپا=دەرد، ئازار. ئەسپەک لەسەر «ی کەسێ» دان_شێت بوون بە هۆی نەخۆشیی ڕەشەگرانەتێ. تێبــ.ینی: ڕەشە گرانەتا کە تووشی یەکێک بوو، کار لە هەموو دەزگاکانی لەشی دەکا، یەکێک لەوانە سەر و مێشکییەتی، لەو حاڵەدا نەخۆشەکە قسان دەڕاوێنێ و ئەگەر نەیکوشت شێتی دەکا، ئەو وەختە دەڵێن: «ئەسپەک لە سەری داوە».
ئەسپەک
نێوی دەردو ئازارێکییە،(هەورا) ئەسپەنەک، نەخۆشی گرانە تادار کە لێی گۆڕی و لەکاتی ئارەقەدا لە سەری بدا شێتی دەکا، یا بێ مێشکی دەکات و دەزریکێنی. ماکی سوورێژەیە. ناوی گیایەکیشە لە گوڵەکەی بە ئاوەوە بدرێ بە ڕەشەگرانەتادار زۆر سوودی لێدەبینێ. گیایەکیشە وەکوو نێرگسی وایە لەسەری ئەسپەکداری دەنرێ بە کوتراوی بۆ ئەوەی بە هۆی گرانەتا(تیفۆ)و ژانەسەری نەمێنێ
ئەسڕاڕ
[[=اسرار]]
«نا.» ۱- قسە یا کارێکی پێویست بێ هەموو کەس نەیزانێ، ئە، و قسە و کارانە کە بێجگەلە شوێنی خۆیان، نابێ دەگەڵ کەس باس بکرێن. نهێنییەکان. ۲- کار یا قسەیەک هەموو کەسێ سەرەودەری لێ نەکا. «دڵ سیڕڕی ژینی ئەگەر ئەزانی» «ڕێی بۆ ئەسراری مه رگیش نەهانی» «سەلام: خەیام- ۱۷۲»
ئەسڕین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسک
ئەوشتەی کە پۆستەی پێ هەڵدەگیرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسکدار
جانتای پۆستە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسکدار
متعهدی پۆستە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسکدار
کەسێکە کە پۆستە دابەش دەکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسکدار
ئەسکنجە
بند بالای ران
ئەسکنجە
جوجکە سمت، جومگەی نێوان ڕان و پشت
ئەسکنجە
[[؟]]
«نا.» «مکـ.» شوێنی پێکەوە نووسانی ئێسقانی ڕانی ئادەمیزاد دەگەڵ بەشی سەرەوەی لەشی «سیمـ.» ئەشکنج.
ئەسکنجە
زیزەڵە، قوڵقوڵە، نێک،(بانە) ئەسکەنج، ئێسکەکەی سەرەوەی ڕانییە لە خووارەوەی کەلەکە
ئەسکو
ملاقه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسکوداری
جۆرە سەرپێچێکە کە کوردی تورکیا دەیبەستێن
ئەسکوداری
جوورە سەروپێچێکە، کە کوردە دیلەکانی ژێردەستی ترکان لە سەری دەنێن
ئەسکولند
(کۆ)ئەشقونج، کە جگ لە هەڵاوژتنێدا بکەوێتە سەر دوونووکەکانی سەری یا قوونی، ئەسکولندە، ئەسکوندە