تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەلەکترۆن
[[=یۆنانی: ئێلێکترۆن (کارەبای زەرد) ئەوەی تەسبیح و... لێ دروست دەکرێ (لەبەر ئەو هێزە شت ڕاکێشەی تێدای]
(نا.) ئەو (زەڕڕە) زۆر زۆر بچووکانەی کە بە چاو نابیندرین، کارەبای سارد (سالب)یان تێدایە و ئەستێرە چۆن بە دەوری (خۆر)دا دەسووڕێنەوە، ئەوانیش بە خێرایی ٤٨ هەزار کیلۆمەتر لە سانیەیەکدا بە دەوری ناوکەی (ئاتۆم)دا دەسووڕێنەوە (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٣٤١) ژمارەی ئەلەکترۆن لە هەر جیسمێکدا فەرق دەکا و هەر ئەلەکترۆنەی لە مەدارێکدا دەسووڕێتەوە.
ئەلەکتریسیتە
[[فرەنسی: لە (ئێلێکترۆن)ی یۆنانی]]
(نا.)، (کئێر.) هێزێکە کە لە ئەنجامی لێک خشانی دوو جیسمدا پەیدا دەبێ و شتی سووک (وردە کاغەز،کا، سووتوو،...) ڕادەکیشێ، وەکوو چۆن تەسبیحی کارەبا لە پارچەی خۆی بخشێندرێ، یا شانەی باغە پاش ئەوەی سەری پێ داهێنرا، شتی سووکەڵە هەڵدەگرن. ئەمە سادەترین چەشنێتی. ئێستا بەهۆی کاری دوولانە (تەفاعول)ی کیمیایی کە لە (پیل)دا پێکدێ و هەروەها بەهۆی کاری مەکینە (داینەمۆ)، بۆ پێویستەکانی جۆربەجۆری ژیانی ئیمڕۆی ئادەمیزاد، سازدەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگیرێ *(کئێر.) بەرق. برووسکە. (کعر.) کارەبا.
ئەلەکتریک
[[-فرەنسی: هەر شتێک و کارێکی پێوەندە بە ئەلەکتریسیتەوە هەبێ]]
(نا.)، (کئێر.) ١- لەباتی ئەلەکتریسیتە بەکاردێت. ٢- دەزگای تەل و گڵۆپ کە لەباتی چرا ناوماڵ و خانووی پێ ڕووناک دەکرێتەوە. ٣- چرای دەستی کە بە (پیل) کار دەکا. ((ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی)) ((ئەلەکتریکی تەلی بینایی)) (پیرەمێرد-٣٦٦) *ئەلەکتریک. عەلەکتریک. تێبــ.- ئەم وشەیە زیاتر لە گفتوگۆی زانستی و ناو خوێندەواران دەبیسرێ، خەڵک بەگشتی شێوە کوردییەکانی بەکاردێنن.
ئەلەگا(باک)
پەنا، پەناگاە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەم
وتەیەکە تاقە شتێکی نزیکی پێ پیشان دەدرێ
ئەم
[ئاماژە بۆ نزیکی تاک (ئەمڕۆژە.)]
ئەم
ال، ذا، هذا. (الیوم هذا)
ئەم
هێما بۆ نزیک، ئەڤ، ئەو: ئەم جەمە لاتین
ئێمە، ئەمە، خۆمان: ئەم هەمی دچن باژێڕی
ئەم
[[ست: ئییم، ئییمە. پە: ئێت، ئێن]]
(ز.) زەمیری ئیشاڕەیە بۆ نیزیک. ئەم کتێبــ.ە، ئەم پیاوە -مەبەست کتێبــ. یا پیاوێکە لە هەمو کتێبــ. و پیاوێکی دیکەی (لەبەرچاو) نیزیکتر بن- ((...چاوێک، چاوێک... ئەم هەموو دنیایەی گرتۆتە خۆی...)) (مەم: چیرۆکەکان- ١٣٨) *(مک.) ئەو، (بک.) ئەڤ، (هو.)یە.
سەرچاوە: نالی
ئەم
ئیشارەتە بۆ نزیک کە لێرەدا (ئاسن) ـەکەیە، کەچی نالییی ئیشارەتی بۆ (پۆڵا) کە پێ کردووە.

ئەم لەسەر تەعظیم و گەورە گرتنی ئەو بێ قوصوور
ئەو لەسەر تەحقیر و تەخفیف و شکستی زاری مار
ئەم
ئێمە، مە. بۆ کەسی یەکەمی کۆ. سەر بەکۆمەڵە ڕاناوی(ئەز، تو، ئەو، ئەم، هون، ئەو_ان_)ە. ئامرازێکە تەنها تاقە چتێکی پێ نیشان دەدرێ(باک) ڤێ، ڤی
ئەم پەڕی تەمەنی هۆش پژان
أدنی عمر عقلي
ئەم پەڕی تەمەنی هۆش پژان
Minimum mental age
ئەم(دەم)
مرازی کەسی یەکەم و تاکە بۆ رابردووی بەردەوام بەکار دەبرێ وەکوو: دەمخووێند، دەمنووسی، ئەمخووێند، ئەمنووسی