تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەتەم
گەرای وەگیان هاتوو
ئەتەک(فە)
پارزۆنگ، پاڵووێنە
ئەتەگ
بڕوانە: ئاتەگ
سەرچاوە: نالی
ئەثل
درەختێکە لە شوێنی لمینا لە نزیکی ئاوا ئەڕوێ، گەڵاکانی باریک و گوڵەکانی هێشوویین، لە ماڵیشا دەڕوێنرێ.

قەتاد و عەرفەج و خیطمیی و عەضات و عەوسەج و ئەثلی
چ دامەن گیر و شین و دڵنشینی ڕێی غەریبانە!
سەرچاوە: نالی
ئەثەر
نیشانە. عەرەض.

دیدەم هەمو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم
لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەثەر ما
سەرچاوە: نالی
ئەجبال
جەمعی جەبەلە واتە کێو.

چەن واسیمە ئەم ذیهنە، ئەفلاکی تیا ڕەهنە
ئەجبالی لە لا عیهنە، ئەدواری لەکن پەشمە
ئەجر
مزد، پاداس، داشاد، داشن.
ئەجر
مز، پاداشت. [قەرەبوو]
ئەجر
اَجر
ئەجر
[[=عا.: اجر]]
«نا.» ۱- پاداشتی چاک. «خودا ئەجرتان بداتەوە، ئەجری خێرتان بداتەوە» ۲- «مجـ.» حەق، پاداشتی حەقێکی مەعنەوی کە کەسێک بەسەر یەکێکی ترەوەی هەبێ.: ئەجری دایک و باب لەسەر ئەولاد زۆرە، ئەوا ئەجری دایکت دایەوە.
ئەجزا
لختان، پارەها، تیکە و پارە. دستە و پا.
ئەجزا
تیکان، تیکەگەل، کەلوپەل. [پارچەگەل، ئەندام گەل، دەستو پێ].
ئەجزا
اجزاء، ابعاض، اعضاء.