تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەڵڵا
[[=عا.: اللە]]
(نا.) ١- خودا، خوڵا. ٢- بۆ دوور کردنەوەی خراپە و بەڵا لە کەسێک دەگوترێ:گریمان یەکێک لاقی هەڵەنگوت و کەسێکی تر ئاگای لێ بوو، دەست بە جێ هاواردەکا (ئەڵڵا!) مەعنای ئەوەیە کە: خوایە ئاگاداری بە و بیگرەوە با لەم هەڵەنگوتنەدا قاچی ئازاری نەگا.
سەرچاوە: نالی
ئەڵڵا.. ئەڵڵا
وشەی سەرسامییە، وەک (ماشەڵڵا) و شتی وا.

ئەڵڵا.. ئەڵڵا.. کە چ عەقڵ و کەماڵێکی هەیە!
لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی هەیە!
ئەڵڵاهوئەکبەڕ
[[=عا؛ الله اکبر]]
ڕستەیەکی عەرەبییە و مانای (خوا گەورەترە) ١- لە بانگ و نوێژ و گەلێ ڕێ و شوێنی تری ئیسلامەتیدا دەگوترێ. ٢- بۆ نیشاندانی سەرسوڕمان یا تووڕەیی، بە شێوەیەکی تایبەتی دەیڵێن. ئەڵڵاهوئەکبەڕ! بۆ ئەم شۆخی و نازدارییە. ئەڵڵاهوئەکبەڕ! کوڕە ئاخر دەڵێم وازی لێ بێنە. ((ئەڵڵاهوئەکبەڕ، بەری بەیانە)) ((تاریک و لێڵی ڕووی ئاسمانە)) (گۆران)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەڵڵاوەیسی
جۆرە مقامێکی کوردیی خۆشە
ئەڵڵاوەیسی
[[؟]]
(نت.)، (کعر.) یەکێکە لە هەواکانی کلاسیکی مۆسیقای کوردی. تێبــ.- ئەم هەوایە یەکێکی لە هەواکانی پێش ئیسلام، ناوەکەی جەڕاندراوە. پڕۆفسۆر (گل سرخی) مۆسیقازانی ئێرانی لە ئاخروئۆخری سالی ١٩٧٢دا، لەسەر ئەم هەوایە دوور و درێژ لە ڕادیۆی تارانەوە قسەی کرد، ناوە کۆنەکەشی گوت، بەداخەوە حاڵی نەبووم.