تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەوەتەی
وتەیەکە سەرەتای کاتی ئیشێک دەگەیەنە
ئەوەتەی
لەوساوە، لەوکاتەوە، ژڤێ ڤەختی، لەودەمەوە
ئەوەتەی
[[ئەوەتە+ ی (ز.)]]
(شر.) لەو کاتەوە کە... (ڕستەی دوایی کاتەکە دیاری دەکا). ئەوەتەی لە بەندیخانە هاتۆتە دەر کەم دوێ بووە. ئەوەتەی هەیە وای بە خۆیەوە نەدیوە. تێبــ. - آ) گەلێ جاران (لەلە پێشەوە دێ. ب) لە زمانی ئاوێستاییدا (ئەڤەتە، ئەڤەتهە) بە مانای: (ئەوەندە، هێندە زۆر و ئاوا، ئەو جوورە، بەو چەشنەی) هاتووە. تم: (ئەوڕەنگ: بەهرام-١٨٧). هەروەها (یەوەت) مانای (تاوەختێکی، هەرچەند) دەدا. تم: (پد: یگد، ج٢-٢١٧) *ئەوەتی، لەوەتی، لەوەتەی، لەوەتا.
ئەوەتەی
ووشەیەکە سەرەتای کاتی روودانی کاروبارێکی نیشاندەدا: ئەوەتەی(لەوەتی)بیرم کردۆتەوە هەر ئەمەگدار بووم