تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەوج
(نا.) بەرزی، بڵیندی. ٢- بەرزترین شوێنی جێگا یا شتێک، باڵاترین پایە. ((لە عەرسەی ئەوجی عەشقت بازی دڵ هەڵسا لە دەورانا)) ((بە بەرقی پەرتەوی حوسنت پەڕی سووتا لە تەیرانا)) (سالم: گم-٣٥) ((سیابازێک بووم سیابازێک بووم)) ((لە ئەوجی گەردوون تیژ پەڕوازێک بووم)) (پیرەمێرد-٢٣١) تێبــ.- ئەم وشە لە سانسکرێتیدا (ئوچچە)یە تم: (معین: فەرهەنگ، ج١-٣٩٩) و لە پەهلەویدا بۆتە (ئۆج) و ئەوجار عەرەبی وەریگرتووە و کردوویەتە (ئەوج) و سەرلەنوێ هاتۆتە ناو کوردی و فارسی. هس.: (تو.) ئوجا.
سەرچاوە: نالی
ئەوج
لووتکە. بەرزترین پلەی ئەستێرە. بەرزی

ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بورووجی!
وەی قوللەیی دووریی کە دەڵێی قامەتی عووجی!
سەرچاوە: نالی
ئەوج
چڵه پۆپه. ئاوازێکی مۆسیقایە.

گوتم: ڕاستی صەبا هەڵسە! گوتی: مەشرەب موخالیفیە
گوتم: نارێ، گوتی: بایە، گوتم: ئەوجێ، گوتی دوورە
ئەوجا
ئەم کەڕەتە، ئەوسایە، ئەم دەم
کەوایە، کەوابوو
ئەوجا
[[ئەو+جا] (جار)]]
(بنت.)، (کی.) ١- کەوابوو، کەوابێ، لەو حاڵەتەدا، لە حاڵێکی وادا. ٢- پاشان، لە پاشان. ((... دەوجا (دەئەوجا) یا دەبێ ڕەخنە نەگرێ و بە تەواوی خامۆش بێ...)) (مەسعوود: حاجی، ب١-٧) *ئەوجار، ئەوجارەکە، ئیمجا، ئیمجار.
ئەوجا
ئەوجار
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجار
ئەمجار، دیسا، دیسان، ئەوسا، هەوجا، سەرلەنوێ، ئەمجارە، هەم، لەمەوپاش، ئەیجارە، لەمەودووا، ئینجا، لەوە بەولاوە، هەمیسان، لەنووێوە،(باک) پاشکی، ئیجار
ئەوجاریش
دیسانەوە، هەمیسانیش
ئەوجارەکانێ
ئەوجارەکە
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجاڕ
[[؟]]
(نت.)، (سەردەشت) نیسبەت و پێوەندی دوو ژنان دەگەڵ یەکتری، کە شوویان بە دوو برایان کردبێ. *هەوگیان، هێوەرژن. تێبــ.- من بۆ ئەوە دەچم کە (جاڕ) عەرەبی بێ کە بە مانای هاوسێیە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەوجە
زۆرتر لە نەبووندا بەکار دێنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەوجە