تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنتیکە
کمیاب
عتیقه
ئەنتیکە
کەم وێنە
کەل و پەلی زۆر کەونارا
ئەنتیکە
[[=فرەنسی: ئانتیک. لاتینی: ئانتیکووس= کۆن، قەدیمی]]
(نا. س.) ١- هەر شتێکی کونیینەی زەمانەکانی پێشوو کە لەژێر خاکا بدۆزرێتەوە. دریاز دێیەکە لە نیزیک مەهاباد شتی ئەنتیکەی زۆر لێ دەدۆزنەوە، هەندێ قەبری کۆن لە کوردستان شتی ئەنتیکەیان تێدایە. ((... ئەم ماوەیە شتی ئەنتیکەم زۆردی...)) (قەفتان: چیرۆک-٣) ٢-(مج.) آ) هەموو شتێکی نایاب. ب) سەیروسەمەرە. ئەم پیاوە زۆر ئەنتیکە و قسەخۆشە. ج) بەتەڕییەوە _نالەبار، ناقۆڵا، کەم فام... کوڕە خۆ ئەم پیاوە هەر زۆر ئەنتیکەیە. * عەنتیکە. تێبــ.- ئەوی ڕاست بێ ئەم وشەیە کەم دەکار دەکرێ و خەڵکی لادێ و نەخێندەوار هەر (عەنتیکە) دەڵێن.
ئەنتیکەخانە
موزه
ئەنتیکەخانە
خانوی کەل و پەلی زۆر لە مێژینەی تێدا هەڵدەگیرێ، مووزە
ئەنتیکەخانە
شووێنی کەل و پەلی کۆنینە
ئەنتیکەفرۆش
عتیقه فروش
ئەنتیکەفرۆش
فرۆشیاری شتی کەونارا
ئەنتیکەناس
عتیقه شناس
ئەنتیکەناس
ئەوەی لە شتی کەونارا شارەزایە