تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەمەندە
وتەیەکە ئەندازەیەکی نزیکی پێ پیشان دەدرێ
ئەمەندە
این اندازه
ئەمەندە
هێما بە دەست بۆ بارستی شتێک
ئەمەندە
[[ئەم+ هەند (هێند) +ئە]]
(بنت.) ١- بە شێوەیەکی نامەحدوود میقدارێک پێشان دەدا (جاروبارە بە ئیشاڕەی دەست یان بەراوردکردن دەگەڵ شتێکی تر تەحدید دەکرێ). ماریکمان کوشت ئەمەندە دریژ بوو نەبێتەوە، ئەمەندەی بەرچیغێکیش ئەستوور بوو. قەت وڵاغم نەدیوە ئەمەندە بەرز و شۆخ. ئافرەتی ئەمەندە خوان هەر نابێتەوە. ٢- وەڵامی پرسیاری (چەند) و (چەندە)ی پێ دەدرێتەوە. مارەکەی کوشتتان چەندە درێژ بوو؟ -ئەمەندەی پشتێندێک. *ئەمەند، ئەمەنە، ئەوەند، ئەوەندە، ئەوەنە، هێندە.
ئەمەندە
ووشەیێکە بەش و ئەندازەیێکی نزیکی پێنیشان بدرێ
ئەمەنی
پاشگرێکە واتای شیان، شیاو ئەدا، خواردەمەنی، شیاوی خواردن
ئەمەنی
(پب.) بە دوای ڕەگی هەندێ فیعلی ڕابردۆوە دەنووسێ و ناوی شتێکی لێ پێکدێنی کە (فیعل)ەکە بەبێ ئەو سەرناگرێ. (تم: هبێد-٤٤و٤٥). سووتەمەنی (ئەو شتەی سووتان بێ ئەو نابێ)، خواردەمەنی (ئەو شتانەی بۆ خواردن دەشێن). تێبــ.- لەم ساڵانەی دواییدا وشەی (چاپەمەنی) لەباتی (مطبوعات)ی عەرەبی داتاشراوە. ئەمە بە دوو سەران هەڵەیە، یەکیان پاشبەندەکە خراوەتە سەر (ناو)ێک و ناوێکی تری پی دروست کراوە، کە دەگەڵ ڕەوتی زمانی کوردیدا رێک نییە. دووەمیان ئەوەیە ئەگەر چاومان لەو هەڵەیەش قووچاند دەبوایە وشە تازەکە مانای (کەرەستەی چاپ) یا (نووسراوێکی بۆ چاپ کردن) ئامادە کراوە، بدات کەچی دەبینین لاباتی چاپکراو بەکار دەهێنرێ.
ئەمەنە
(بنت.)،(سن.) تم: ئەمەندە. تێبــ.- لە قسە کردنا (ن)ە کە تۆزێک دەگیرێ، هەروەکوو (ن)ێکی سووکی لە پێشەوەبێ وایە.
ئەمەها
اینەها، اینک ها.
ئەمەها
[ئا ئەمەتە].
ئەمەها
هذا، ها هو. ئەمیق= ئەمبیق [(سووکەڵە کراوە.)] (مخفف است)