تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەشق
عِشق
ئەشقونج(کۆ)
ئەشقیا
[[=عا.: اشقیاء «شقی » ] ]
«شقی.»، «نا.» ۱- دڕ و بێ حەیا۲. - شڵتاغ باز، شەڕ فرۆش. ۳- خۆبەئازازان، ملهوڕ. ۴- ئەوەی گوێ ناداتە دابی کۆمەڵایەتی و هەرچی ویستی دەیکا و خۆی بەسەر خەڵکیدا دەسەپێنێ. ۵- دز و ڕێگر.: دەک بە زیادی خێرێ نەبێ خۆ ئەم هەتیوە پیسەی کوێخا بارامیش لێمان بۆتە ئەشقیا، ئەم دنیایە بۆ وای لێهاتووە هەر دەمڕووتێ دووعانەی لە باخەڵی خۆیدا دیت دەبیتە ئەشقیا و جاددە نایکێشێ. «غەرەز لەم جرت و پرت و فاک و فیکە» «ئیتاعەی ئەشقیایە و دەفعی ئەشڕاڕ» «ڕەزا- ۲۲»
ئەشقیایی
[[عا. کو.] ]
«حمسـ.» کارێکی پیاوی ئەشقیا دەیکا، ئەوەی لە ئەشقیایان بووەشێتەوە: ئەشقیایی پیشەی ئەوانە نییە کە شەرمیان بە خۆیانە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەشقەمە
ورگی ئاژاڵ کە هێشتا پیسییەکەی لێ فڕێ نەدرابێ
ئەشقەمە
ورگی ئاژەڵ بە ڕیخەوە
ئەشقەمە
وورگی ئاژاڵانە، کە هێشتا پیسایی لێ فڕێ نەدرابێ
ئەشقەمە ماسای