تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسمەر
گەنم ڕەنگ، گەندمی، سپی و زەردی ئاماڵ ڕەش: دەما دل دی بمەحبووبان/بشوو خو شەنگ و ئەسمەر دە «جزیری»
ئەسمەر
[[=عا.: اسمر] ]
«سـ.» پیاو یا ژنێکی ڕەنگی پێستی وەکوو ڕەنگی گەنم بێ، گەنم ڕەنگ. ٭سەوزە، گەندمی. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە عەڕەبیدا سفەتی نێرینانە و بۆ مێیینە «سمراء» دەڵێن، بەڵام لە کوردیدا ئەم فەرقە ناکرێ و بۆ هەردوو جسن بەکاردێت. ۲- «مجـ.» جوان، خوێن شیرن، ژیکەڵە. ۳- ناوە بۆ ئافرەت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەسمەرپێچ
جۆرە چیغێکی تایبەتییە بە بەنی ڕەنگاوڕەنگ دەچنرێ
ئەسمەرپێچ
چیغی چادری بە بەنی ڕەنگاوڕەنگ نەخشاو: چێخی ئەسمەرپێچ ڕەشماڵانی جاف/ڕووپۆشی شێوەی شای مشکین کەڵاف «شێخ سەلام»
ئەسمەرپێچ
[[عا. کو.] ]
«ستـ.» چیغێکی بە بەنی ڕەنگاوڕەنگ چندرابێ و نەخشین بێ. «چیخی ئەسمەر پێچ ڕەشماڵانی جاف» «ڕووپووشی شێوەی شای مشکین کەڵاف» «سەلام- ۹۱»
ئەسمەرپێچ
چیغێکی تایبەتی بەبەنی ڕەنگاو ڕەنگ چنرابێ