تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



(- ئێن)
(پب.) دەلکێ بە دوای ناوەوە و ناوێکی تازە بۆ گەلێ لەو یارییانە دروست دەکا کە لە کوردستان باون و پێویستە پتر لە تاکەکەسی تێیاندا یاری بکەن. تۆپە ڕاکردێن، تۆپێن، جگێن، جەغزێن، زەرفێن، فینجانێن، ماتێن، مووشێن، نەردێن، هەلووکێن. * ئانێ. تێبــ.- بە گشتی ئەم پاشبەندە مانایەکی (ئاڵوگۆڕ)ی تێدایە و دەتوانێ بەرامبەری پێشبەندی لاتینی co بێ لە هەندێ وآەی ئینگلیزی و فرەنسیدا وەکوو: تعاون: هاوکاری: cooperation یا تعایش، هاوژیانی: coexistence.
ئێن
پاشگرێکەبەدوای گاڵتەو قوماردا دێت: نەردێن، جگێن، مێشێن، تۆپێن
خەبەردانی هاتنی کۆ یە: ئەمڕۆ ئێن بۆ ماڵی ئێمە
ئێن(باک)
(-ئێنی)
(پب.) بەدوای ناوی (زات)ەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناوی مەعنا. کچێنی (کچ)، کوڕێنی (کوڕ)، چاوێنی (چاو)، بووکێنی (بووک)، ڕەببێنی (ڕەب،خودا).
(-ئێنە)
(پب.) بە دوای سفەتێکەوە دەلکێ و دەیکا بە ناو. ترخێنە (ترخ = ترش + ئێنە)، ڕەشکێنە، زەردێنە، سپێنە، شلکێنە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێنج
دوانزەیەکی فووتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێنجە و فینجە
دەعیە و دەماری بە بێ جێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێنی
شکات حسبی حال
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێنی
زولم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێنە
ئێنە
پاشگرێکەپەسن دەکاتەناو: زەردێنە، سپێنە، نیسکێنە، ماشێنە
ئێنە(ئەردە)
بەرۆئێنک(باک)