تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیتمینان دان
[[عا.: اطمئنان + کو: دان]]
(مست. مت.) ١- خاترجەم کردنی کەسێک یا کۆمەڵێک، دڵنیا کردن. ٢- ئەمین کردنەوەی کەسێک لە مەترسی.
ئیتمینان هەبوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) تم: ئیتمینان کردن.
ئیتمینان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) باوەڕ کردن بە کەسێ، دڵنیابوون، خارەجەم بوون. )ئیتمینان هەبوون.
سەرچاوە: نالی
ئیثباتی مەزایا
پێ سەلماندنی باشترێتی.

هەم گوڵبەنی بێ خاری، هەم مەزرەعی ئەزهاری
هەم مەخزەنی ئەسراری، ئیثباتی مەزایا کچ
ئیجاب
پێویست: ئیجاب ناکا خۆت ماندو کەی
ئیجاب کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)،(کعر.) پێداویستی کارێک یا شتێ بە (هۆ)یەک یا شتێکی تر. هیچ ئیجابی نەدەکرد ئەو قسەیە بکەی. ئیجاب بە هاتنیان ناکا. ئیجاب بەوە ناکا خۆتان ئەزیەت مەدەن.
ئیجاد
بنیات، سازدان، ئاواکردنەوە: ئەم خانوەتازەئیجادە، ئەم زەویەچۆڵ بو خۆم ئیجادم کرد
ئیجاد کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- داهێنان، دروست کردن، هێنانە وجود. ((نایبی ڕەئیس مەجلیسی ئەعیان)) (( ئیجاد کونندەی تاریخی کوردان)) (سەلام- ١٩٥). لەوەتی خودا ئەم دنیایەی ئیجاد کردووە شتی وا نەبووە و نە دەشبێ. ٢- (مج.) پەیداکردن، وەدەست هێنان. لە بن ئەرزیش بێ بۆت ئیجاد دەکا هەر تۆ و فەریکە کەشک.
ئیجار(باک)
ئەمجار، ڤێجار، ئەوجار
ئیجارە
مزد دان، بهرەدادن، بهرەفروشی، مزدیاری، بهرەداری.
ئیجارە
کرێ، کڕیاری، کرێدان، مزە، مزەدان. بارەفرۆشی، مزیاری. [مز، بەکرێدان]