تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیسم
ناو، نێو: «ئیسمی عەزەم» دوعای هەرە بە بیت
ئیسم
[[-عا.: ئیسم]]
(نا.( ١- تم: ناو. ٢- تم: ئەفسوون. ئیسمێکی لێ خوێند کردی بە بەرد.
ئیسم و ڕەسم
[[عا.]]
(نت.)،(کن.) ناو و شۆرەت، ناوبانگ، ئاوازە. هێندەی باس دەکەن، کوا؟ خۆ چ ئیسم و ڕەسمێکی ئەوتۆی نییە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیسماڵ
ئەو ساڵەیە کە تۆی تێدایت
ئیسمی ئەعزەم
[[=عا.: الاسم الاعظم]]
گەورەترین ناو. تێبــ.- لە ناو ئەو ناوانەی کە خوا هەیەتی، یەکێکیانە، وەکوو دەڵین هەر کەس بیزانێ هیچ کارێکی لە بەر عاسێ نابێ.
ئیسمی شەریف
(کئر.) ڕستەیەکە پرسیاری ناوی کەسێکی پێ دەکرێ، لە ئەسڵا (ئیسمی شەریفتان چییە؟)یە و کورت کراوەتەوە، بەکارهینانی نیشانەی ئەدەب و ئیحتڕامە. قوربان ئیسمی شەریف (...تان چییە؟).
ئیسمی فاعیل
[[عا.]]
ناوێکە نیشاندەدا کە کەسێ کارێ دەکا یا حاڵێکی تایبەتی هەیە. بکوژ، ببڕ، بخۆر، خوێنەر، جووتێر.
ئیسمی مەسدەر
[[عا.]]
وشەیەکە لە فیعل دادەتاشرێ و دەلالەت لەسەر مەعنای مەسدەر دەکا (نە مەسدەریشە و نە ڕیشەی فیعل) بڕشت، تابوشت، توانست، خواست، خۆرشت، خارشت، زانست.
ئیسمی مەفعوول
[[عا.]]
ناوێکە، پێشاندەدا کەسێک یا شتێک کاری تێکراوە (فیحلی واقع بۆتە سەر) بڕاو، بڕیاگ، پاڵاوتە، پاڵێوراو، خەوتوو، نوستوو کوژیاگ، مردگ، مردوو.
سەرچاوە: نالی
ئیسناد
دانەپاڵ. دانی حەدیث ئەپاڵ ئەو کەسەی گێڕاویەتەوە.

تێدا حەدیثی حەداثەت ضەعیف و مەترووکە
کە قەطعە صیححەتی ئیسنادی عەنعەنی تەقریر
ئیسهال
[[-عا.: ئیسهال]]
(نا.) نەخۆشی زگ چوون. * ئیسحال، زگ چوون، زگەشۆڕە، زەحیری، دیزەنتری.
ئیسهال بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا) تم: ئیسهال گرتن.
ئیسهال گرتن
[[عا. کو.]]
(مست.لا.) تووشی نەخۆشی زگەشۆڕە بوون.
ئیسهاڵ
برینش، ترایمان، شکم رو، ریخیدن. (ریخ)
ئیسهاڵ
زکەشۆرە، سەرپایی، تەقەفیرە. [سکچوون، زەحیری]
ئیسهاڵ
اسهال، اطلاق، زحیر، مشاء، استمشاء، استطلاق.
ئیسهاڵی
ریختن، ریخو.
ئیسهاڵی
فێرن، گووکەر. [ڕەوان، زەحیر]