تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئینجاکوو
ئنجاکوونێ
ئینجاکوو
[[ئینجا + کوو+کەوا]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجاکوو
ئنجاکوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئینجاکوونێ
ئنجاکوونێ
ئینجاکوونێ
[[ئینجاکوو + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا. تێبــ.- وا دێتە بەرچاو کە (ئینجاکوو) بۆ حاڵەتی (مفڕەد) و (ئینجاکوونێ) لە حاڵەتی (جەمع)دا بەکارهاتبێ، ئەگەرچی ئێستا هیچ فەرقیان ناکرێ.
ئینجاکوونێ
ئنجاکوونێ
ئینجیانێ
(هەو): مووروانێ، مووروێنێ، جوورە گەمەیێکی منداڵانە بە موورووی دەکرێ
ئینجیل
[[یۆنانی]]
(نا.) کتێبــ.ی ئاسمانی عیسا پێغەمبەرە و چوار بەشە: ئینجلی لۆقا، ئینجیلی مەتی، ئینجیلی مەڕقۆس، ئینجیلی یووحەننا و زانایانی دینی ئیسلام باسی یەکێکی تریش دەکەن کە ئینجیلی (بەڕنابا)یە. هەر چوار بەشەکەی لە مەهاباد بە موکریانی کراوە بە کوردی و هەروەها بە لەهجەی باکووری و جنووبی زمانی کوردیش هەیە. تێبــ.- ئەم وشەیە لە ( ئیڤانگێلیۆن)ی یۆنانی ڕا بە مەعنای (مزگێنی، خەبەری خۆش) کراوە بە عەرەبی.
ئینجیل
کتێبی پیرۆزی دیانانە. چوار ئینجیل هەیە: مەتی، مەرقوس، یوحەنا، پەتروس
ئینجە
پیرایە، زیب، زیور، آرایش.
ئینجە
فینجە، ئاڕایشت. (ئینجە و فینجە) [ئەوەی لابردنی مایەی ڕازانەوەیە].
ئینجە
زینة، زعنفة، فضل التزئین، ضمائم المشط، زوائد التحسین.
ئینجە
فیس و افاده
ئینجە
دەگەڵ فینجەی دەڵێن: فیز و خۆ بەزل زانین: کاور''یەکی بەئینجەو فینجەیە
ئینجەت
[[محر. عا.: حجە]]
(نا.) بەهانە، بیانوو، پەڵپ. ((ئەگەر پیاو پیاوی بکوژێ، ئەفەر چووە ماڵێی نابێ دەگەڵی بە ئینجەت بێ)) (تحفە: ج٢-١٢٦). * ئەنجەت، حەنجەت، هەنجەت.
ئینجەوفینجە
هەواو دەماری بێ جێ
ئینحیسار
[[=عا.: ئینحیسار]]
(نمس.) ١- دەورەدران، دە تەنگانە کەوتن. ٢- تەرخان کردنی دروست کردن یا فرۆشتنی شتێک بۆ کەسێک یا داییرەیەکی دەوڵەتی. (کئێر.) ئینحیساری دوخانیات. (کعر.) ئینحیساری تووتن.