تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیعتیڕاز
[[=عا؛ ئیعتیڕاز]]
(نمس.) ڕازی نەبوون بە کارێ یا قسە و کردەوەیەک. ئیعتیڕازم هەیە. هیچ ئیعتیڕازێکی نەبوو. ئیعتیڕازی پێشان نەدا.
ئیعتیڕاز کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دەربڕینی ناڕازێتی بەرامبەر کار و قسەی کەسێ یا هەیئەتێ. ئەو هەموو ئیعتیڕازەشی کرد گوییان نەدایە.
ئیعتیڕاز گرتن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) دەربارەی کار و کردەوە، یا قسە و بڕیار، لە کەسێ یا هەیئەتێ وەدەنگ هاتن. لێ ڕاست بوونەوە و پێشاندانی ناڕازێتی. قبووڵ نەکردنی بڕیار.