تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئی
وشەی مڵکایەتی: ئەو ماڵەئی منە، ئی تۆ بو دایان بەمن
بۆ پسیار: ورچێکم گرت، ئی؟!
ئەم، یە: ئیڕۆ، ئیشەڤ، ئیساڵ، ئیجا
ئی
مال، ل. (هومالی، لی.)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئی
ئی
هی، هین. (ئی منە) [وشەی مڵکایەتیە].
ئی
(کەل.، هەورا) ئەم. ئاواڵناوی لە مەڕە. (باک) هی، ئێ، یا، هن، هین، ئازری
ئی من
هی من، ئی تۆ، هی تۆ. ئامرازی خستنەسەرە؛ دەری باژێڕی ئی مەزن: دەرکی بازاڕی ئی گەورە، لە (سووریە)دا بۆ نێرینان بەکار دەبرێ؛ ئی ئاوەدانە لە زگی خۆیدا
١- ئی
[[پە: ئی]]
(ئم..) ١- ئامرازی ئیزافەیە و (مضاف) و (مضاف الیه) تێک دەکاتەوە. کوڕی لالۆ سەرحەد، ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد. تێبــ.- ئەم ئامرازە ئەگەرچی لە پەهلەویدا (ئی) بووە بەڵام ئیستا وەکوو (ژێر= کەسرە) تەلەفوز دەکرێ و بە هەڵە لەم شوێنەدا نووسراوە. ٢- ئامرازی بەیانی حاڵە و لە سەرەتای ڕستەدا دێت. ئی دە باشم، ئی نەساغم، ئی ڕەش. ٣- (مک.) ئامرازی مڵکایەتییە و دیاری دەکا کە فڵانە شت مڵکی فڵانە کەسێکە. ((... پێغەمبەری خوڵای لە مەدینێ بوو، دنیا هەموو ئی کافران بوو...)) (تۆفە: ج٢-٢٢٢). ئەم کتێبــ.ە ئی برزۆیە، ئەسپە شۆخەکە ئی دڵشادی بوو. * هی ٤- لە پیش سفەتێکدا دێت کە (مەوسوف)ەکە نێرینە بێ. ماشەڵڵا کوڕی من ئی گەورەیە.
٢- ئی
[[پە: ئیه.]]
(پب.) بە دوای (ناو) و (سفەت)انەوە دەلکێ و حاسڵ مەسدەر و ناوی مەعنایان لێ دروست دەکا. گەورەیی، خۆشی، شادی، پاتشایی، تاریکی، ڕووناکت، نۆکەری.
٣- ئی
[[پە: ئیک]
(پب.) پاشبەندێکە سفەتێکی پێ دروست دەبێ کە پەیوەندی و نیسبەت دەگەیەنێ. زمانی کوردی، ئەدەبی عەرەبی، چای سیلانی، هەولێری.
سەرچاوە: نالی
ئیخلاف
پێچەوانە کردن.

مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت
دەخیلت بم کە خانەی صەبرەکەم سووت
(- ئیلکە)
(پب.) بەدوای وشەوە دەنووسێ و گیانی بچکۆڵەیی بە بەردا دەکا. چاویلکە. بەرگاییلکە. تراویلکە.
(- ئین)
(ب.) بەدوای سفەت و ناوانەوە دەلکێ و سفەتێکی تازەیان لێ دروست دەکا. ڕەنگین، زێڕین، دێرین، نەخشین *ئن. تێبــ.- هەرچەندە پاشبەندی (ئن) و (ئین) هەردووکیان پاشبەندی سفەت سازن، جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە، هەرچی (ئین)ە سفەتی چاکەی پێ ساز دەبێ لە حاڵێکا ئەو دفەتانەی (ئن) دروستیان دەکا سفەتی خراپەن. بن لەهجەی سلەیمانی بە وردی چاوەدێری ئەم جیاوازییەی تێدادەکرێ، بەڵام (موکریانی) تێکەڵیان دەکا، بۆ نموونە لە باتی (زێڕین) و (شیرین) دەگوترێ (زێڕن) و (شیرن).
(ئیفر)
سپهرار. (هوای افری)
(ئیفر)
افر، اثیر، فوق الجو.
(ئیفر)
بەهەشت، سپیران، سپیرار. [ئاسمانی نۆیەم بەلای پێشینیانەوە. (لەبەرگەهوا بەرەو ژوورتر.)]
(ئیلە)
(پب.) بەدوای وشەوە دەلکێ و بچکۆڵەی دەکاتەوە. ((خاڵیلەی ڕێبوار ڕێم لێ گۆڕاوە، دەچمە ئەو ماڵەی یارم تۆراوە)) (فۆلکلۆر). بابیلە. مامیلە. نەرمیلە.
ئان و ئین
نازو نیمناز، نازونمەک، شیرینی، نازونووز، دڵبەری
ئیبتدایی
[[=عا.: ابتدائی]]
(س.) حاڵی شتێک کە لە ڕێزا پێش هاوچەشنەکانی خۆی بێت. خوێندنی ئیبتدایی، مەدرەسەی ئیبتدایی.
ئیبتیدا
[[=عا.: ابتدا]]
(بن.) لەپێشدا، لە هەوەڵەوە، پێش هەموو شتێک، سەرەتا. ((ئەوەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا)) ((پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیلا)) (عەقیدەی شێخ سەمیع)
ئیبداع
داهاوردن، دروسکردن. [داهێنان]
ئیبداع
غباد، نوساختن، نوگفتن، درآوردن، باب کردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیبراهیمی
جۆرە مقامێکە
ئیبراهیمی
جوورە مەقامێکە
ئیبراییم
ابراهیم. ئیبل= بلە [سووکەڵەناوی ((ئیبراهیم)).)] (مخفف ((ابراهیم)٠ است.)
ئیبراییم
[ئیبراهیم، بلە (ناوە)]
ئیبراییم
پراهام، پرهام، اپراهام. (اسم است.)
ئیبلیس
[[عا. لە یۆنانی وەرگرتووە: دیابۆلۆس= درۆزن، دووزمان]]
(نا.) ١- شەیتان. ٢- (مج.) آ) ئەو کەسەی بە فێڵ و درۆ و دەلەسە خەڵکی هەڵخەڵەتێنێ. ب) پیاوی زیرەک و زۆرزان کە زیرەکی خۆی زیاتر بۆ خراپە دەکاردەکا.
ئیبنوعەبباسی
تایفەیەکەتفیان دەرمانی مارەو خوێنیان دەرمانی هارە