تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆی
هاواری دەرد، وەی
وشەی دەنگدان: ئۆی هەتیو دەتکوژم، هۆی
ئۆی
ئای، ئاە، ئاخ، وی، ئۆە، ئۆف، وای. لەکاتی ئازار پێگەیشتنێدا ئافرەتان پتری بەکار دەبەن
ئۆی
1. دەنگی هاوار بەدەم ژان و ئازارەوه ‹وەکوو شەخسێ کە زاری کا لە جەوری دوژمنی خوونی/ لە کونجی سینە دەنگی ئای و ئۆی دڵ دێ بە مەحزوونی «شێخ ڕەزا»› 2. وشەی دەنگدانی بێ‌ڕێزانه ‹ئۆی هەتیوە، لەگەڵ تۆمه!‌› 3. بۆ ئاگادارکردنەوە ‹ئۆی دەستم، وریا به!›
ئۆی
[[تو.]]
«ئم.» ۱- خەم و خەفەتی پێ هەڵدەڕێژرێ و دەگەڵ هەناسەیێک بە وچان لە گەروو دەردەکشێ.: ئۆی! دە لێم گەڕێ با بنووم. ۲- بۆ ڕەتکردنەوەی قسەیەک دەخرێتە سەرەتای ڕستەوە، هەندێ جار سوێندیشی بە دوادا دێت.: ئۆی بە سەری ئەم قسەیە بێ و من نەمکردووە. ئۆی جا من بێزم دێ باسی ئەم کابرایە بکەم؟.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆی
ئۆی!
وی!، وا!، اف!، اوە! ئەبرەش= عەبرەش
ئۆی!
وی!، تۆه!، ئۆف! [ئایش!: وشەی دەربڕینی دەرد و ئازارە].
ئۆی!
وای!، اوه!، آخ!
ئاین و ئۆین
[[ئاین=ئاین+تو: ئۆین=فێڵ]، [کو. تو.]]
«نتـ.» فڕ و فێڵ، حیلە و حەواڵە: کەس سەری لە ئاین و ئۆینی خدر دەرناچێ.
ئاین و ئۆیین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆیباز
ئۆیمە
جۆرێ کراسی ژنانەیە
ئۆیمە
[[تو.]]
«نا.» «مکـ.» کراسێکی ژنانەیە، دەگاتە خوار ئەژنۆ لە قوماشەکی ئەستوور «زیاتر مەخمەر» دروست دەکرا و ناوقەدەکەی بە پزمە تەنگ دەکرایەوە.: ئۆیمە و گێیمەی دەبەردا بوو.
ئۆین
[[تو: ئویون=یاری، هەڵپەڕکێ]]
«نا.» ۱- فێڵ، تەدبیر: ئۆینێکی بەسەر هێناوین نەبێتەوە. ۲- کار و کردەوەیەکی خەڵک وە پێکەنین بخا و دڵخۆشیان کا، یاری و دەمەلاسکێ. ۳- دەستێکی «نەردێن» کە بردنەوەی بە «یەک» حیساب دەکرێ. //مەرس.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئۆین
ئۆین دەرهێنان
[[تو. کو.]]
«مستـ. لا.» یاری یا هەر کارێکی تر کردن بۆ ڕابواردن و وەپێکەنین خستنی خەڵک. «... کوڕە! ئەوە ئۆین دەرتێری «دەردێنی» هەی...، ئەوە بۆم بووی بە مودەڕڕس» «بیرەوەریی خۆم».
ئۆینباز
«نفا.» ١- ئەو کەسەی کردەوەی وا دەکا خەڵک پێی ڕابوێرن. ۲- فێڵباز، کەسێکی کارەکانی ئاڵۆز بن و خەڵک سەرە و دەری لێ نەکەن.
ئۆیها
ووشەیەکە بۆ تێبەردانی سەگ بەکار دەبرێ
ئۆیها
دەنگێک بۆ تێبەردانی سەگان ‹شوانە ئۆیهای لە گەماڵەکان کرد و پەلاماری ڕێبواریان دا›
ئۆیهای
ئۆییە
پولک زینتی
ئۆیە
پوولەکە، پووڵەکە، ئەو وردیلە تەنکانەی لە کەناری دەسماڵی سەری دەدروون بۆ خشڵ، بریقە
تیسماڵکی پارچەی کون کونی ناسک کە لە کەناری کەوای دەدروون و بریقەی وێدەخەن