تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاتاجی
«صـ.» تمـ: ئیحتییاج.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاتر
د. ئاگر
ئاتر
آتش، آذر، تش، هیر.
ئاتر
ئاگر، ئاهێر. [ئاور]
ئاتلای(باک)
ئاتموسفۆڕ
[ [= فەرەنسی: ئاتمۆسفێر] ]
«نتـ.»، «کئێر.» ١- ئەو هەوایەیە کە دەوری زەوی داوە و لە چەند گاز «غاز» ی جیاجیا پێکهاتووە: ٧٨% ئازۆت، ٢١% ئۆکسیژێن و ئەوی تریشی: ئارگۆن، هیدڕۆژێن و هیلیۆم و چەند گازێکی ترە. «عا.» جەو. ٢- واحیدی قورسایی کە هەوای دەوری زەوی دەیخاتە سەر زەوی و هەموو ئەو شتانەی لەسەر زەوین و بە قەدەر قورسایی لوولەیێکی پڕ جیوەیە کە ٧٦ سانتیمەتر درێژ و بنەکەشی سانتیمەترێکی چوارگۆشە بێ «ئەلزەفتەلجەووی» و بە شێوەیێکی مام ناوەندی دەکاتە ١٠٣٣ گرام لە سەر هەر سانتیمەترێیکی چوارگۆشە. تێبــ. - ئەم وشەیە لە ڕێگای زمانی فارسیڕا هاتۆتە ناو زمانی کوردی لە کۆردستانی ئێران، لە ٢ وشەی یۆنانی ئاتمۆ «= هەڵم، بوخار» و سفێر «= گۆ، کورە» پێکهاتووە. تمـ: لاڕووس ٧٧.
ئاتون
ئاگردانی حەمام، تونخانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاتوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاتوون
موعلیمەیەکە کە دەرسی خوێندن و نووسین و نەقش بەکچان بڵێ
ئاتۆم
الجوهر الفرد
ئاتۆم
[ [فەرەنسی] ]
«نا.»، «کئێر.» تمـ: ئەتۆم.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاتی
د. زێڕ
ئاتێ
مخفف "ئاڵتوون" است بە معنی "تەڵا". (اسم است برای زن.)