تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆپ ئاوێژتن
نابووت بوون، مایەو سەرمایە، یا سامان لەدەست چوون، بارام تۆپی ئاڤێتیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تۆپ ئاگردان
بریتییە لە نابووتبوونی یەکێک
تۆڤ ئاڤێتن
تۆوی چاندنێ
تیڤرک(ئاک)
باڵندەیێکە بەقەد کۆترێکی دەبێ ڕەنگی بەرسینگی ئاسمانییە لەملاولای ملی سێ چووار خەتی زەردو ڕەش و سپی پێوەیە، سەر پشتیشی نوختەنوخته ی شین و زەردە. کڵاوکوڕە
تێ ئاخنین
بەزۆر خستنەناو، بەهێم نانەناو، بخورتی خستن تێدا
تێ ئاخنین
«مستـ. متـ.» ١- ئاخنین لە سەرڕا بۆ خوار. ٢- «مجـ.» لە ڕووی گاڵتە یا دڵگرانییەوە بۆ زۆر خواردن.: ئەرێ حەمە ئەوە بۆ هێندەی تێ داخنی دەڵەی تێرەنەخۆرت گەیوەتێ. ● «دەڵێی عیسا گرتوویە و مووسا تێی ئاخنیوە» «کنـ.» بۆ پیاوی زۆر قەڵەو. // هەڵاخنین.
تێ ئاخنین
تێپەستاوتن، ئاخنینەوە، داگرتن، داگرتنەوە، بەزۆری پڕکردنی توورەکە، جەواڵ یا تەلیس
تێ ئاوێژ
تێخەر
تێ ئاوێژتن
دەنێوخستن. سەماوەر_: سەماوەر تێخستن، واتا ئاوو ئاوور تێخستن
تێ ئاوێژران
دەنێوخران
تێ ئاوێژەر
دەنێوخەر
تێ ئاڵان
لەدەورە ئاڵان، لەدەوروبەر پێچ خوواردن، دەورەدان؛ بەنەکە لەلاقی مریشکەکە ئاڵاوە. ئاڵانی چتێک، بەنێک یا چتێکی تر لە چتێکی تر. لە گردی چتێکی کۆبوونەوە
تێ ئاڵاندن
لێ هاڵاندن
تێ ئاڵقاندن