تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵۆش
خارشت و خورووی لەش
ئارەزوو کردنی نێر: ژنێکی زۆر بە ئاڵۆشە
ئاڵۆش
خارشت، خورشت، خورانی لەش، خورووی لەش لەبەر مۆرانە پێهەڵگەڕان و یا هەر چتێکی بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆشاوی
ئادەمیزادی خونک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆشاوی
شتێکە کە ئاڵۆش پەیدا بکات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆشاوی
شتێکە کە ئاڵۆشی ببێ
ئاڵۆشاوی
«سمفـ.» ١- حاڵی کەسانێ کە لەبەر نەخۆشی پێست هەمیشە هەندێ جێگای لەشیان دەخورێ. ٢- «مجـ.»، ١» حاڵی ئەوانەی خوویان بە خۆ هەڵکڕاندنەوە گرتووە. * ئاڵۆشدار. ب» نافرەتی حەشەری. * بە ئاڵۆش. حەکەدار «عا. کو.». هۆکن.
ئاڵۆشاوی
خارشتداری، خورشتداری، ئادەمیزادی خونک و دەغەڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵۆشدار
ئاڵۆشدار
«سفا.» تمـ: ئاڵۆشاوی ١ و ٢ «ا».
ئاڵۆشدار
خارشتدار، خورشتدار. _ی: خارشتداری
ئاڵۆشە(ڕەو)
ئێسکی شەویلکەی لای سەرەوەیە
ئاڵی
پیاوێ کە لە ژنەکەی بترسێ: فڵانە کەس ئاڵی پیوازە، ئاڵییە
سووکەڵەی ناوی عەلی: قۆپیەی بابا ڵی «مەسەل»
ئاڵی
«سـ.»، «مکـ.» پیاوێکی گوێ لە مستی قسەی ژنی خۆی بێ، حەزی لێ بکا، یا لێی بترسێ. تێبــ. ــ بەرامبەر بەم وشەیە لە کۆیە «هۆمەر= عومەر» و ئەو دوانەش لە سلەیمانی «یۆسف» باوە، جا ئەوەی کە بۆ ئەم مەبەستە هەر ناوی «شەخس» بە کار دێ، دەمهێنێتە سەر ئەم باوەڕە کە ئەسڵی ئەم وشەیەش «عەلی» بێ. هس.: ئاریلە.
ئاڵی زەنگان
[] ئاڵ + ١- ئی + زەنگ «شەوزەنگ» + ٢- ئان/ ١ ]]
«نتـ.»، «مکـ.» ١- ئەو مەوجوودە خەیاڵییەیە کە پێی دەڵێن ئاڵ. «تمـ. ڵ ١- ئاڵە» ● «لە قسان ئاڵی زەنگانە، لە کاران ڕیخ بە لینگانە»، «کنـ.» بە کەسێ دەگوترێ کە بە قسە هیچی نەهێشتبێتەوە و بە کردەوەش هیچی لە دەست نەیێ. ٢- «کنـ.» خێرا، چاپوک.
ئاڵی پڵینگ(موک)
بڕوانە: ئاڵیقوڵینگ
ئاڵیشت
بڕوانە: ئاڵشت