تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەنیا
آبسته، بسارده
ئاوەنیا
ڕەپستە، دەغڵێ کە لە پێشدا زەویەکەی ئاو دراوە وشوو کراوە و دوایی تووی لێ چێندراوە
ئاوەنیا
[[ئاو+ئە+نیا «دانیان» ]]
«نتـ.، ستـ.»، «سنـ.، سیمـ.، هلـ.» ۱-شێوەیەکی کشتوکاڵە بۆ چاندنی گەنم وجۆ. ۲- دەغڵێکی بەم شێوەیە چاندرابێ. تێبــ.ینی: پاش نیوەی هاوین، زەوییەکی مەبەست بێ بەم شێوەیە دایچێنن، ئاوی لێدەنێن و هەر کەشی هاتەوە دایدەچێنن و ئاوی دەدەن، ئەو ساڵە هەندێ شین دەبێ و زستان لە ژێر بەفرا دەمێنێتەوە ساڵی ئاییندە زووتر لە دەغڵێ دیکە پێدەگا. ٭ڕەپستە. کوڵەپەست.
ئاوەنیا
دەغڵ و زەوی بەراو، زەوییەکە بەراوبێ، ڕەپستە، ئاڤانی، کۆڵەبەست، کۆڵەبەس،(هەو) ڕەباس، بەراو، پاراو، زەوی کشتوکاڵێکە ووشکە وەرد نەبێ. دەغڵێکە پێش پەڵەی چاندرابێ. زڕمنداڵ
ئاوەنە
ئاوەها
بەم جۆرە، ئەم تەرزە
بۆ پرسیار و سەیرمان: ئاوەها ئەم کارەشت کرد؟!
ئاوەها
[[ئا+وە (=وەک) + ها (=هەیە)]]
«بنتـ.، ستـ.» تمـ: ۲-ئاوا.
ئاوەوئاوچوون
ئاو بەئاو چوون(بۆ تووکە) واتا چوونێکە گەڕانەوەی نەبێ و لەناوچێ
ئاوەوچەما(هەورا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەوەرە
ڕاوی سەرکانی
ئاوەوەرە
[[ئاو+ ئە+وەر «خواردن» +ئە]]
«نتـ.»، «هو.» تمـ: ئاوخورە/۳.
ئاوەوەرە(هەورا)
ڕاوی سەرکانی بۆ کوڕکوڕو کەو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەچۆڕ
چۆڕانەوەی ئاو لە شتێکی تەڕ، ئاوەچۆڕبوون
ئاوەچۆڕ
چۆڕانەوەی ئاو لە چتێکی تەڕدا، ئاوچۆڕبوون، واتا نەمانی چۆڕەی ئاو
ئاوەچۆڕ کردن
[[ئاو+ئە+چۆڕ «چۆڕانەوە» +کردن]]
«مستـ. متـ.» هەڵخستنی کەلوپەلێ کە شۆرابێ یا تەڕ بووبێ «لەبەر هەرچی بێ» و ئیشک کردنەوەی بە کوشین پێک نەیەت.: بەرماڵەکە ئاوەچۆڕ کەن. نمەدەکەمان ئاوەچۆڕ کرد.
ئاوەچۆڕە
[[ئاو+ئە+چۆڕ+ئە]]
«نتـ.» ۱-تکانەوەی ئاو لە شتێک کە دە ئاو هەڵکێشرابێ یا کەوتبێتەوە ئاوەوە. ۲- «کنـ.» جاری بوونی ئارەقە بە لەشی ئینساندا.: بەڕەکەمان هەڵخستووە لە دوێنێوە هەر ئاوە چۆڕەیەتی.