تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاواڵ دەرس
همکلاس
ئاواڵ دەرس
هاوپۆل، هاوکلاس، کەسانێ کە پێکەوە لە فێرگەدا لە پۆلێکا بن
ئاواڵ دەرس
«کو. عا.»، «ستـ.»، «مکـ.» ١- پێوەندی دوو، یا چەند قوتابی کە لە پۆلێکدا، دەخوێنن. ٢- پێوەندی دوو یا چەند فەقێ کە لە حوجرەیێک پێکەوە «ماددە» یێک دەخوێنن.
ئاواڵ زاوا
دوو پیاو کە ژنی هەرکیان خوشکن
ئاواڵ زاوا
«ستـ.»، «مکـ.» پێوەندی خزمایەتی نێوان دوو پیاوان کە ژنەکانیان خوشک بن. * ئاوەڵ زاوا، هاوزاوا. «بکـ.» هاڤ لینگ.
ئاواڵ منداڵ
ئاواڵ منداڵ
کیسەیەکی پڕ لە ئاوی مناڵدان کە دوای مناڵ لە سکی زەیستان دەر دەچێ، جفت
ئاواڵ منداڵ
«نتـ.»، «مکـ.» پەردەیەکه، لە منداڵدانی ئافرەتا، بۆ ماوەیەک مناڵەکەی لەناودا دەبێ و پاش ئەوەی لە دایکی جیادەبێتەوه، ئەویش فڕی دەدا. * «سیمـ.» ئاوەڵ / 2.
ئاواڵ کراس
دەرپێی ژنان
ئاواڵ کراس
«نتـ.» دەرپێی ژنانە. تێبــ. ـ ڕەنگە ناوهێنانی دەرپێ «ئەویش ژنانە» بە شوورەیی داندرابێ، بۆیە ئەم ناوەیان لێناوە. * ئاوەڵ کراس، ئاوەڵ دامان، دەرپێ. «بکـ.» هەڤال کراس «تمـ: کف، ل ـ ٣١٥».
ئاواڵ(موک)
گیایەکە. برادەر، هاوڕێ. (باک) براک، هاوزێ، ئاوزێ، هاوتەمەن، هاواڵ، برادەر، دەستەبرا،(باک) هەواڵ، ئاوەڵ، هاوەڵ،(بابا) هاوڕێ
ئاواڵانە
برادەرانە، هاوڕێیانە
ئاواڵایەتی
[ئاواڵ + ئایه‌تی]
«حمسـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاواڵەتی.
ئاواڵایەتی
برادەرایەتی، هاواڵایەتی، دەستەبرایەتی
ئاواڵدان
منداڵدان، پزدان، پسدان، ئاڤڵدانگ
ئاواڵزاوا
(دەر) هامزاوا، هاوزاوا، هەڤاڵزاڤا، هەڤلنگ
ئاواڵمنداڵ
ئاواڵکراس
ئاوەڵکراس،(دەر) ئاوەڵدامان، هەڤاڵکراس، (باک) سەرکاپ، لە ڕووی شێوازەوە لەجیاتی دەرپێی ئافرەت بەکار دەبرێ