تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵی
پیاوێ کە لە ژنەکەی بترسێ: فڵانە کەس ئاڵی پیوازە، ئاڵییە
سووکەڵەی ناوی عەلی: قۆپیەی بابا ڵی «مەسەل»
ئاڵی
«سـ.»، «مکـ.» پیاوێکی گوێ لە مستی قسەی ژنی خۆی بێ، حەزی لێ بکا، یا لێی بترسێ. تێبــ. ــ بەرامبەر بەم وشەیە لە کۆیە «هۆمەر= عومەر» و ئەو دوانەش لە سلەیمانی «یۆسف» باوە، جا ئەوەی کە بۆ ئەم مەبەستە هەر ناوی «شەخس» بە کار دێ، دەمهێنێتە سەر ئەم باوەڕە کە ئەسڵی ئەم وشەیەش «عەلی» بێ. هس.: ئاریلە.
ئاڵی زەنگان
[] ئاڵ + ١- ئی + زەنگ «شەوزەنگ» + ٢- ئان/ ١ ]]
«نتـ.»، «مکـ.» ١- ئەو مەوجوودە خەیاڵییەیە کە پێی دەڵێن ئاڵ. «تمـ. ڵ ١- ئاڵە» ● «لە قسان ئاڵی زەنگانە، لە کاران ڕیخ بە لینگانە»، «کنـ.» بە کەسێ دەگوترێ کە بە قسە هیچی نەهێشتبێتەوە و بە کردەوەش هیچی لە دەست نەیێ. ٢- «کنـ.» خێرا، چاپوک.
ئاڵی پڵینگ(موک)
بڕوانە: ئاڵیقوڵینگ
ئاڵیشت
بڕوانە: ئاڵشت
ئاڵیشک
بڕوانە: ئاڵشک
ئاڵیقوڵینگ
ئالیقولینگ، زیوان خۆرە،(موک) ئاڵی پڵینگ، سوورو زەردو ڕەشیشی هەیە دوو شاخی هەیە وە هی کوللەی دەچێ، زیندەوارێکی باڵدارە وە قالۆچەی دەچێ لەشی ڕەشەو باڵەکانیشی نارنجین نوخته نوختەی سوور یا زەردی بە لەشەوەیە، بەتەڕی بکوترێ لە جێگای باداری بنرێ دەیکاتە بلۆق و ئاوێکی زۆری لێ دێ و چاکی دەکاتەوە
ئاڵیقۆق(بڵ)
ئاڵینگ(کۆ)
ئاڵووی جێگای بریندار، دارێکی باریکی توولەدارە لە دەم ئاوان شین دەبێ بەری وەکوو شاخی مامزی جووت دەگرێ و ناخورێ و گەڵایەکانیشی وەهی پرتەقاڵی دەچێ
ئاڵینۆک(سوور.، هەو)
ئاڵیکۆک(بابا)
ئاڵیگۆڵینگ(موک)
بڕوانە: ئاڵیقوڵینگ