تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوەچۆڕ
چۆڕانەوەی ئاو لە شتێکی تەڕ، ئاوەچۆڕبوون
ئاوەچۆڕ
چۆڕانەوەی ئاو لە چتێکی تەڕدا، ئاوچۆڕبوون، واتا نەمانی چۆڕەی ئاو
ئاوەچۆڕ کردن
[[ئاو+ئە+چۆڕ «چۆڕانەوە» +کردن]]
«مستـ. متـ.» هەڵخستنی کەلوپەلێ کە شۆرابێ یا تەڕ بووبێ «لەبەر هەرچی بێ» و ئیشک کردنەوەی بە کوشین پێک نەیەت.: بەرماڵەکە ئاوەچۆڕ کەن. نمەدەکەمان ئاوەچۆڕ کرد.
ئاوەچۆڕە
[[ئاو+ئە+چۆڕ+ئە]]
«نتـ.» ۱-تکانەوەی ئاو لە شتێک کە دە ئاو هەڵکێشرابێ یا کەوتبێتەوە ئاوەوە. ۲- «کنـ.» جاری بوونی ئارەقە بە لەشی ئینساندا.: بەڕەکەمان هەڵخستووە لە دوێنێوە هەر ئاوە چۆڕەیەتی.