تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەشی
نەخۆشی گوانی مەڕ کە ڕەق دەبێ و نادۆشرێ
بە ئاو کەوتنی دەغڵ لە بەر ئاودانی زۆر: دەغڵەکەمان ئاوەشی بووە، زۆر جێی لێ وشک بووە
ئاوەشی
[[؟]]
«مکـ.» ۱- «نا.» نەخۆشییەکە تووشی مەڕ دەبێ و گوانی دێشێ. ۲- «سـ.» حاڵی پەڵە دەغڵێکی لەبەر بارانی زۆر یا داشتنی زۆر چڵ چڵ یا جێ جێی ئیشک بووبێ.
ئاوەشی بوون
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-تووشی نەخۆشی گوان ئێشە هاتنی مەڕ. ۲-ئیشک بوونی هەندێ شوێن یا چڵی پەڵە دەغڵێک کە زۆر ئاودار بێ یا بارانی زۆری بە سەردا باریبێ.