تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاویلکە
در حال احتضار
ئاویلکە
[[؟]]
«نتـ.»، «مکـ.» دوا پەلەقاژەی ئینسان لەگەڵ مەرگ، کە ئیدی دەنگی دەرنایە و چەند جار دەم دادەچەقێنێ و تەواو دەبێ٭۱- ئاوزەنگی، ئاوزینگ، ئاوەزینگ. سەرەمەرگ، گیانەسەر، گیانەڵڵا. تێبــ.ینی: لە ناو کوردەواری کە ئینسانێک گەییشتە ئەم حاڵەتە، ئاوی بە دەمەوە دەکەن، زۆرتر لۆکە دە ئاو هەڵدەکێشن و دەیچۆڕێننەوە ناو دەمی، ڕێی تێدەچێ ئەم ناوە و هاوتاکانی کە «ئاو» لە تەرکیبیاندا هەیە لەو کارەدا کەوتبنەوە، ئەمە گومانێکە بەڵام بە لای خۆشمەوە سستە.
ئاویلکە
ئاوزینگ، هەوزینگ، ئاهو هەناسەی هەرەدووایی دوواگیان، سەرەمەرگ، گیانەڵلا، گیانەڵاو.(کۆ) خەلیلی، جوورە ترێیەکە