تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڕێژگە
[[ئاو+ڕێژ+گە=جێ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ئاوەڕۆ/۱.
ئاوڕێژگە
تاڤگە، پڕژ، ئاوڕێژ، جێگایەکی بڵندە، کە ئاوی لێ بڕژێتە خووارەوە
ئاوڕێگە
آب راه، آب راهە، شلکک.
ئاوڕێگە
ڕێگەناو. [ئاوەڕۆ]
ئاوڕێگە
بالوعة، اردبة، مسیل.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوڕەش هێنانەوە
وتەیەکە دەوترێ بە یەکێک کە زۆر دەنگوباسی ناخۆشت بۆ بێنێ و نوقڵانەی خراپت بۆ لێ بدا
ئاوڕەوشەنکەرەوە
ئاوڕوونکەرەوە، گیاندارێکی ڕەشی گچکەیە بەسەر ئاوێ دادێت و دەچێ گۆیا کە ئاوەکە شلوێ کرابێ ڕوونی دەکاتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێ ئاوڕوو
بێ ئاوڕوویی
بێ ئابڕوویی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دڵ ئاوڕشێنکردن
بریتییە لە دڵخۆشکردنی یەکێک بەمژدە پێدانی