تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزان
توانین بۆ کردنی کارێک، ئەم وتەیە هەر لە وتاری نەبوون (نفی)دا بەکاردێنرێ
ئاوزان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاووزیان «تمـ: خا. جـ۱-٦٣»
ئاوزان
زانین، تووانایی، تووانین بۆ کردنی کارێک، ئەم ووتەیە هەر لە ووتاری نەبوون(نفی)دا بەکار دێنرێ: ئازاد نای ئاووزێ کە تەماشای وانەکانی بکات، یا تەماشا شووان دەی ئاوزێ دەم و چاوی بشوا؟ واتە نایان ئاووزێ
ئاوزانە چاو
آب در چشم آمدن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزانەدەم
دەم پاراوبوون لە کاتی بینینی خواردنێک و حەز لێکردنیدا
ئاوزانەدەم
ئاو لەدەمگەڕان لە کاتی دیتنی خوواردنێک و حەزلێ کردنیدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزانەچاو
چاوتەڕبوون بەهۆی خەفەتێکەوە
ئاوزانەچاو
چاوتەڕبوون بە هۆی خەفەتێکەوە