تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوبڕ
دەردێکە دووچاری ئاژاڵ دەبێ لە زۆر ئاوی ساردخواردنەوەوە لە زستاندا و کوتوپڕ دەیکوژێ
ئاوبڕ
نەخۆشیەکی ئاژاڵە کە لە خواردنەوەی ئاوی زۆر ساردەوە تووشی دێت
جێگەی دادڕین بۆ گوێزانەوەی ئاو
ئاوبڕ
[[ئاو+بڕ «بڕین» ]]
«نتـ.» ۱-نەخۆشییەکە، زستانان لە ئاو خواردنەوەی زۆر تووشی ماڵات دێ. ۲-ئەو شوێنەی کە ئاوی لێ هەڵدەبڕن بۆ ئەوەی ڕەوانەی شوێنێکی تری بکەن کە مەبەستە.: ئاوبڕی باش. ئاوبڕی جۆگە. *ئاوەشکێنە. ئاوەژنە.
ئاوبڕ بوون
«مستـ. لا.» تووشی نەخۆشی ئاوبڕ هاتن.
ئاوبڕا
ئەو جێگەیە لە جۆگەدا کە ئاوی لێ بشکێ و ببڕێتەوە، بەند. دەردێکە لەبەر زۆر ئاوی سارد خوواردنەوە لە زستاناندا تووشی ئاژاڵان دەبێ و کوتو پڕ دەیکوژێ