تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازوگوێز
ئازوگوێزان: commutation، ئاوەڵناوەکەی دەبێتە ئازوگوێز Commutative - لە ژمێرکارییەکی جووت ئەندامدا (X و Y)، ئازوگوێز کردنی ئەو دوو ئەندامە کار ناکاتە سەر ئەنجامی ژمێرکارییەکە. واتە ئەنجام بەرتاوی ڕیزبەندیی دوو ئەندامەکە نییە، بۆ نموونە بڕوانە کۆکاری و جاراندنی «ژمارەی سروشتی»: X + Y = Y + X // X * Y = Y * X // 3 + 9 = 9 + 3 //5 * 4 = 4 * 5 // کەواتە کۆکاری و جاراندن ژمێرکاریی ئازوگوێزن بەڵام کەمکاری و دابەشین «ئازنەگوێزن»: noncommutative operations. «ئازوگوێز» لە گەرمیان بۆ «جێگۆڕکێ» بەکار دەهێنرێت و لێرەشدا بۆ خۆ لادان لە تێک گیرسانی ئەم چەمکە لەتەک «جێگۆڕکێ»ی فەرهەنگیدا، « ئازوگوێز» پەسەند کرا. بۆ «ژمارەی سروشتی» و «تامژمار» بڕوانە پەراوێزی تایبەت بەو دوو چەمکە.
ئازوگوێزان
ئاوەڵناوەکەی دەبێتە ئازوگوێز