تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەبەست دەستاوێژ دەڕەهێنت
the end justifies the means, بۆ ڕەهاندن، دەڕەهێنێت بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە» و «لە پەرۆشەکانی ژیان»، www.mamosta.net
هۆش هەڵێنجان
Deduction هۆشهەڵێنج: Deductive، لە لۆژیکدا بۆ هەڵینجانی ئەنجام بەکار دەهێنرێت. شێوازی دیکەی گەیشتنە ئەنجام «لێگەڕان»ـە" Inductive، (إستقراء). بۆ ئەم دوو چەمکە بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 480 سایتی مامۆستا www.mamosta.ne
هەناوچێنکردن
Internalization, چاندن لە هەناودا، چەسپکردن لە ناخدا
وێنەی خەیاڵکرد
ئەو وێنەنی مرۆڤ لە خەیاڵی خۆیدا هەیەتی بۆ دەروبەر.
پۆلێنکردن
Classification، ڕێکخستن بەپێی پۆل و جۆر.
پێنجگۆشە
Pentagon پێنتاگۆن، پێنجسووچی ڕێسابەند.
پەژرێنراو
لێسەلمێنراو.
چەرخێنەر
processor, کەسێکی چەرخاندنی پێڤاژۆیەک دەگرێتە ئەستۆ
ڕەداهێنان
persuasion, قایلکردن، پێسەلماندن. ڕەداهێنەر، persuasive, ڕازیکەر، قایەلکەر.
کردەی سەلمێنەبەند
evidence-based practice (EBP), بەکارهێنانی بەرهەمی زانستیی ڕوون و سەلمێنراو، کە لە تۆژینەوەی زانستییەوە پەیدا دەبێت، وەک بنەمایەک بۆ بڕیار و ئاڕاستەی کار.
گریمانەی هەڵبەستنی ئافرێنەر
creative-construction hypothesis
بەستێن
تەرازێن
گەمەیەکی منداڵانە، بریتییە لە کاریتەیەکی درێژ لە نێوەڕاستدا گیر و دامەزراوە. دوو منداڵی کێشیان نیزیک یەک بێت، لەسەر ئەمپەڕ و ئەوپەڕی کاریتەکە دادەنیشن. یەکیان پێ لە زەوی توند دەکات و تەکان دەدات بۆ بەرزبوونە، ئەوەی دیکە نزم دەبێتەوە بۆ سەر زەوەی و ئەوجا ئەمیان پێ گیر دەکات و تەکان دەدات، بەرز دەبێتەوە و ... هتد.
زمانزانیی دانوستێن
Basic interpersonal communicative skills - BICS واتە توانای دانوستانی ڕۆژانە، بۆ نموونە لە نێو دۆستاندا، BICS بە پلەی یەکەم باسی لە دانوستانی ڕووبەڕووە، دانوستانی دۆخبەند و بەستێنبەندە. بۆ بەراورد بڕوانە چەمکی «زمانزانیی زانیاربێژ» CALP.
پرسیاری کۆتاهێن
پرسیارگەلێکن لە کۆتای ڕستەدا بۆ کۆ کردنەوەی باس ڕەپێش دەخرێن.
چواڕسکێن
کورتکراوەی چوار - ڕسکێن.