تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەڵەپۆل
open-class, پۆلی کراوە.
دڵەخورپەی ترسانە
جۆرە دڵەخورپەیەک کە لە ترسەوە سەرچاوەی گرتێبێت.
دڵەخورپەی شادانە
جۆرە دڵەخورپەیەکە لە شادییەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەمەیان سەروکاری لەگەڵ وشەی «ڕاهەژێن» دەبێت کە دەکاتەوە surprise ی ئینگلیزی.
دڵەخورپەی مەستانە
دڵەخورپەی مەستانە، دڵەخورپەیەکە کە لە مەستی و دڵدارییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەودەمەیە کە دڵدار چاوەرێی دڵبەرە و چرکە دەژمێرێ و دڵەخورپەیەتی بۆ ژووان!
ئەمەش جۆری دڵەخورپە دیاری دەکات.
مۆڵەخەو
پڕخەو، یەکێک کە زۆر ئارەزووی خەو بکات. کڕخەو.
مەیلی ڕەنگاڵەبوون
variability-oriented, لە زمانەوانیدا دەکاتەوە بەکارهێنانی زمان بە شێوازی جیاواز، دەربڕینی جیاواز لەلایەن مرۆڤگەلی جیاوازەوە.
نۆرە قووڵەکان
Deep-roles چەمکێکە Moxnes دایهێناوە بۆ ئەو شانۆرە (نۆرەی سەرەکی)ـیانەی لە سازمان دەبینرێن و ڕیشاڵیان لە خێزاندا هەیە: باوک، دایک، کوڕ، کیژ و ئەوجا یاریدەر (کە دەشێت: ئامۆژگاری ژیر، خزمەتکار... بێت). بە دیدی Moxnes خێزان یەکەی بنەڕەتی سازمانە و بریتییە لە سێ کۆڵەکەی سەرەکی: ڕەسین، جەندەر و هەرەم evaluation, gender, hierarchy.
گۆشەگڵەمە
«گۆشە» لێرەدا دەکاتەوە ڕوانگە، لایەک. «گلەمەند»، بە کەسێک دەگوترێت کە گلەیی هەبێت لە یەکێک یاخود لە شتێک. نمونە،
- زیزبوونی ئەو دۆستانەمان لە گۆشەی گلەمەندییەوە.
- زیزبوونی ئەو دۆستە گۆشەگلەمەندە.
- سەردانی ئەو دۆستەمان گۆشەگلەمەیەک / گۆشەگلەمەنێک دەگرێت.
ئاژاوڵە
بێسەروبەری، پەشێوی، ناڕێکی. دژی «شیرازەبەندی»یە.
دەستەبووکەڵە
بووکەڵەیەکە بۆ وازی کردن وەک دەستەوانە دەکرێتە دەست.
لاشکەڵە
بچووککراوەک لاژکە. ئەم ماڵەی دراوسێمان ئاویان لە کانییەکی لاژکەڵە ڕاکێشاوە.
لاژگەڵە
لاژکەڵە
هیچجوڵە
بە کەسێک دەگوترێت کە کاردانەوەی نەبێت بەرانبەر بارێک یان شتێک. فڵانەکەس لە کاتی ڕوودانی فڵانە بابەتدا هیچجوڵە بوو.