تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنۆسی کۆتا
Final cause (causa finalis or causa ut)
شرۆڤەی کۆرپوس
Corpus Analysis
فێربوونی هزرکاری-کۆد
cognitive-code learning
پرسیاری کۆتاهێن
پرسیارگەلێکن لە کۆتای ڕستەدا بۆ کۆ کردنەوەی باس ڕەپێش دەخرێن.
کۆتابەدەر
لە کۆتابوون نەیەت.
کۆتەرە
تیرەی نێوان دوو گۆشەی ناهاوسێ لە نیگارێکی فرەگۆشەدا.
کۆدبەند
encode, داڕشتنی پەیام و تێکست بە کۆد
کۆدڕێژی-کۆددۆزی
coding-decoding, زمان بە نووسین کۆدڕێژ دەکرێت و پاشان بە خوێندنەوە و تێگەیشتن، بە تەرجەمەکردن، کۆددۆز دەکرێت، مرۆڤ کۆدی نووسینەکە شی دەکاتەوە، ڕوونی دەکاتەوە.
کۆرپوس
corpus, لاشە، پەیکەر، بڕە تێکستی گەورە کە تەرخانە بۆ تۆژینەوەی زمانەوانی.
کۆلارە
Kite چوارگۆشەی ڕووگرد، دوو لێواری هاوسێ تێیدا پێکەڵپێکن.
کۆلارەی ڕووگرد
convex kite بەرانبەرەکەشی کۆلارەی ڕووچاڵ concave kite ـە.
کۆنتۆ
Conto ی ئیتالی و Konto ی سکاندیناڤی و Account ی ئینگلیزی و «حساب»ی عەرەبی و فارسییە. کۆنتۆنامە، نامەی ئاگادارییە دەربارەی چەند و چۆنی کۆنتۆ.
کۆچبەر
بۆ کەسانێکە کۆچ دەکەن پشتەو زێدی خۆیان، بەرانبەر «کۆچهێن» بۆ کەسانێکە کۆچ دەکەن ڕووەو نیشتیمانی نوێ.
کۆچەرخ
میکانیزم
کۆگرفت
کۆمەڵێک گرفتی تێکبەستە
بیردۆزەی سکۆپۆس
Skopos theory, بە ئەڵمانی: Skopostheorie, بیردۆزەیەکە لە بواری تەرجەمەناسیدا «سکۆپۆس»، کە دەکاتەوە «مەبەست»، بە شاخاڵی بڕیاردەر دەزانێت بۆ هەڵبژاردنی ستراتیژی تەرجەمەکردن.
بەرداکۆکی
Defensible، دەکرێت داکۆکی لێبکرێت.
بەرزەکۆڵ
پڕ کردنی پەرداخ و دەفر بە شێوەیەک بابەتەکە گردێک بەسەر دەفرەکەوە دروست بکات.
دیکۆتۆمی
Dichotomy, دابەشینی گشتەیەکە بەسەر دوو پارچەی تەواو لەیەک جودا. ئەم دوو پارچەیە دوو تایبەتمەندییان هەیە: یەکەم: «وێکڕا سەرلەبەرن» - واتە هەرچی لە گشتەکەدا هەیە دەبێت سەربە یەک لەم دوو پارچەیە بێت، نەک هەردووکیان و نەک هیچیان. دووهەم: «لە یەک دابڕاون» - واتە هیچ شتێک نییە هاوبەشی هەردوو پارچە بێت.
دەرکۆڵین
لە کوردیدا هەڵکۆڵین هەیە بەرهەمەکەی ئەو دارەیە (یان هەر کەرەستەیەکی دیکە) هەڵکۆڵینەکەی تێدا دەکرێت. دەرکۆڵین بۆ ئەو بەرهەمەیە لە دارەکە (یان هەر کەرەستەیەکی دیکە) بە هۆی ئەو کارەوە دێتە دەست. پەپوولەیەک لە دارەکەدا هەڵکۆڵیت و پەپوولەیەک لە دار دەرکۆڵیت، دوو کاری جیاوازە.
سایکۆفیزیۆلۆژی
psychophysiology, بەشێکە لە دەروونناسی، خەریکی تۆژینەوەیە لە بەستەری لەشەکی بە پێڤاژۆی دەروونییەوە، دنەدەر-بەرسڤ stimulus-response, بۆ نموونە بەرتەکی مێشک بەرانبەر دنەدەری دەروونیی تایبەت.
هەورەکۆڕ
بە کۆڕێک دەگوترێت لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ساز بدرێت. هەورەکۆڕ جودایە لە هەورەدیدار.