تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بیردۆزەی کارلێکانە
interactional theory
بەشەکانی ئاخافتن
parts of speech
تەرجەمەی سەمانتیکانە
semantic translation, تەرجەمەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکستە، جەختی لەسەر پاراستنی بەهاگەلی تێکستی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «تەرجەمەی ڕاگەیەن».
جڤاکاندن
Socialization، ئەو پرۆسەیەی مرۆڤ پێیدا تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی لە بوونەوەرێکی بایۆلۆژییەوە (لە ژینەوەرێکەوە) ببێتە بوونەوەرێکی جڤاکی.
زارۆکاندن
کەسێک بە منداڵ بزانیت
مۆدێلی کارلێکانە
Interactional model
مۆرکاندن
گواستنەوەی سەمانتیکانە
semantic transfer, گواستنەوەی واتای پێکهاتەکانی تێکست، گواستنەوەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستە.
نۆرە قووڵەکان
Deep-roles چەمکێکە Moxnes دایهێناوە بۆ ئەو شانۆرە (نۆرەی سەرەکی)ـیانەی لە سازمان دەبینرێن و ڕیشاڵیان لە خێزاندا هەیە: باوک، دایک، کوڕ، کیژ و ئەوجا یاریدەر (کە دەشێت: ئامۆژگاری ژیر، خزمەتکار... بێت). بە دیدی Moxnes خێزان یەکەی بنەڕەتی سازمانە و بریتییە لە سێ کۆڵەکەی سەرەکی: ڕەسین، جەندەر و هەرەم evaluation, gender, hierarchy.