تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەورەجڤین
هەورەکۆمبوون (هەورەکۆبوونەوە). بە کۆبوونەوەیەک دەگوترێت کە سەرهێڵ بێتە ئەنجامدان لەڕێی یەکێک لە بەرنامەکانی نێو تۆڕی ئینتەرنێتدا.
هەڤیاز
Preference، هەرە باش، هەرە نێزیک، هەرە پەسەند. پرۆفایەلی هەڤیاز: وێنەی هەرە باش و هەرە نێزیک کە دەبێتە ڕاڤەکاری ڕەفتار و ڕەوشتی کەسێک. بۆ هەڤیاز بڕوانە فەرهەنگی سەلاحەدین.
بزاڤی Freinet
ڕێبازێکی فێرکاریی تایبەتە لە لایەن (1896-1966)Célestin Freinet دامەزراوە.
تێرپەیڤی
Lexical density، چڕیی فەرهەنگی، چەمکێکی تایبەتە بە شرۆڤەی تێکست: Text analysis، مەبەست لێی ڕێژەی شاوشەیە بەرانبەر وشەی ڕێزمانی. «شاوشە» لێرەدا دەکاتەوە ناو، ئاوەڵناو، زۆربەی کار و زۆربەی ئاوەڵکار. وشەی ڕێزمانی دەکاتەوە: جێناو، ئامرازی هەمەجۆر، کاری یاریدەر، بەشێکی ئاوەڵکار و ئاوەڵناو.