تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێژەکی
verbal, زمانەکی، سەربە دەربڕین و ئاخافتن.
تەرجەمەی نابێژەکی
nonverbal translations
درێژەهێڵ
درێژەهێڵی جیۆگرافی، هێڵی ستوونی خەیاڵکردە لە نێوان دوو جەمسەری باکوور و باشووری زەویدا - ڕووکار ڕۆژاوا-ڕۆژهەڵات. ئەوجا هێڵی دیکەش هەیە بە پانایی زەوی: پانەهێڵ Latitude.
دەستەواژەی ناڤەکی
Noun phrase or Nominal phrase-NP، دەستەواژەیەک، واتە بەشێکی ڕستە، کە لە ڕووی ڕستەسازییەوە بە «ناو» دادەنرێت. دەشێت ناوێکی کارای تاک بێت، بۆ نموونە: «کچەکە»، یان جێناوێک بێت، بۆ نموونە «ئەو»، یان زنجیرەیەک وشەی کە ناوێک تێیدا شاوشەیە. بۆ «ناڤەکی» بڕوانە هەم «زاراوەسازی پێوانە»، لاپەڕە 453، هەم «فەرهەنگی ئنگلیزی-کوردی»ی سەلاحەددین.
دەستەواژەی پەیوەندی
نووسیاری وێژەزا
Fiction, Belles-lettres تێکستی وێژەیی، دەقی ئەدەبی. وێژەنووس: کەسی نووسەرە لە بواری وێژەدا.
پەیژەبەند
Scaffolding، ئەسکەلە، چێوەیەکی کاتییە لەگەڵ کاری بیناسازیدا هەڵدەبەسترێت وەک یاریدەرێک بۆ کاروباری گواستنەوە و سەرخستنی کرێکار و کەرەستەی پێویستی بیناسازی.
ڕۆژەڤ
ئەجێندە. پلانی کاری کۆبوونەوە. ڕۆژەڤ شوێن، کات، بانگهێشتکراوان و تەوەرەی کۆبوونەوەکە لەخۆ دەگرێت.
ڕێژەو
جۆری ڕژان. بڕوانە «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 121.
ڕێژەکار
ڕێژەیی، ئەم «کار»ە لێرەدا بۆ دروست کردنی ئاوەڵناوە، وەک سپیکار، هەرزەکار.
پۆقژە
حباب (عارەبی). تۆو. نمونە،ئەگەر ئەو هەینی و شەمۆیە پێوەندیی بە هەوەڵ پشکووتنی پۆقژەی عومری خۆیەوە هەبێ هەقیەتی پتری تێدا ناڕاحەت بێ، بەتایبەتی چونکە ناتوانێ بە پرسین لێشی بتۆژێتەوە(مەسعوود محەمەد، گەشتی ژیانم ل.)