تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژێر-هێمابار
infrasemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە کەناڵی کەمتر لە کەناڵەکانی سەرشار بەکار دەهێنێت بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک تێبردنی ڕووکاری دەنگ، ڕەنگ و بزاوتن لە هێڵکارییەکی سادە بۆ دیاردەیەکی سروشتی و فەرهەنگی.
ژێربەش
ئەو ژمارەیەی بەشی بەردەکەوێت، واتە ژمارەی ژێر کاریتەی دابەشین. (چەمکی ژێربەش لە ڤیکیپەدیای کوردییەوە وەرگیراوە).
ژێروبان
Multiplicative Inverse, Reciprocal – ژمارە جاران ژێروبانی خۆی یەکسانە بە یەک: 5/6 * 6/5 = 1 کەواتە 6/5 ژێروبانی 5/6.
پیشەبژێری
Vocational preference، تێست و دیدار بۆ هەڵبژاردن و دامەزراندنی کارمەند. بۆ «پیشەبژێر» بڕوانە «لیستی زاراوەکانی فەلسەفە و ژیربێژی»، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کوردی، ژمارە 4 ساڵی 1974. بڕوانە جەلیزادە م. م. «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا mamosta.net.
کاژێری نیوپۆلی
لە کاتی دیاریکراودا، پۆلەکە دەکرێت بە دوو بەشەوە بۆ چالاکیی تایبەت.
بەربژێر
ئیختیاری، خولی بەربژێر ئەو خولەیە کە فێرخواز دەتوانێت هەڵیبژێت بەڵام ناچارە نییە. پێچەوانەی «ناچارەکی» بۆ ئیجباری.
کاژێر
بۆ شێست خولەکە Hour. کاتژمێر بۆ ئەو ئامێرەیە کات دەپێوێت Clock. گەرچی کاژێر-یش هەر لە کاتژمێرەوە وەرگیراوە بەڵام دیسان گرینگە وشەی جیاوازمان هەبێت بۆ کاتەکە و ئەو ئامێرەی دەیپێوێت.