تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مۆدێلی ژانرە
Genre model
ئاژاوڵە
بێسەروبەری، پەشێوی، ناڕێکی. دژی «شیرازەبەندی»یە.
قرژاڵ
کەژاڵ. بۆچوونێکی تایبەت هەیە وەهایە، پیتی «ق» لە کوردیدا نوێیە و ئێستەش زۆر زاراوە هەیە خۆی لێ دەبوێرێ هەر «ک»ی لێ بەکاردێنن. قرژاڵیش پێدەچێت کرژاڵ بووبێت و پیتی «ر» لێ سوابێت و «کژاڵ» مابێتەوە، موکریانیش خۆیان وەستای زاراوەڕۆنانن و «کەژاڵ»ـیان لێ سازاندووە. مام هێمن دەفەرموێت:
عاشقی چاوی کەژاڵ و گەردەنی پڕ خاڵ نیم
بمگرن، بمکوژن هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
مژار
Theme، تێما، بابەت.
نەژادناسی
هەڵگژان
هەڵگەڕان بەسەر دار و دیواردا.
پێشڕەوتی مژارەکی
Thematic progression، پێشڕەوت لە مژارێکی تایبەتدا، بۆ نموونە نووسین، خوێندنەوە ...هتد.
ڕۆژانی تەرخان بۆ گفتوگۆ
ڕۆژی تایبەت لە ساڵنامەدا دیاری دەکرێت بۆ ڕاوێژ و ئاخافتنی سەربە کاروباری فێرگە.
کەژاڵ
بە شتێکی کە زۆر ڕوون و گەش بێت. لە کوردەواریدا ئاوێک ڕوون بێت، دەڵێن «ئەم ئاوە وەک چاوی قرژاڵ ڕوونە!» لە پژدەر دەڵێن «ئاسمان ساوە وەک چاوی قرژاڵ!» (ئەم ساوە پەیوەندەی بە ساماڵەوە هەیە). کەژاڵ ناوە بۆ کچ. پەسنە بۆ چاو، چاوکەژاڵ.
کەڤژاڵ
قرژاڵ، کێڤژال، کێڤژالە (کرمانجییە).