تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەوانبێژی
Rhetoric, هونەری ڕەداهێنان: persuasion (قایلکردن). ڕەوانبێژی لەتەک ڕێزمان و لۆژیکدا دەبنە سێکۆچکەی دێرینی هونەری ئاخافتن. پەرۆشی پەیدۆزییە لە هونەری ئاخێوەر و نووسەر پیادەی دەکات بۆ گەیاندنی ئاگاداری، بۆ بەڵگەکاری و بۆ وەدەستهێنانی سەلماندنی ئاپۆرەیەکی دیاریکراو لە دۆخێکی تایبەتدا. لە ڕۆمای کەڤناردا، پێنج هەنگاوی ڕەوانبێژی دیاری کران بۆ گوتاری ڕەداهێن (ڕەداهێن: persuasive, قایلکەر، ڕازیکەر): داهێنان invention - پێڤاژۆی داڕشتنی بەڵگەوبەندی پێویست ڕێکخستن arrangement - ڕێکخستنی ئەو بەڵگەوبەندانە بە شێوەیەک باشترین تاوی هەبێت شێواز style - بڕیادان لە شێوازی پێشکەشکردنی ئەو بەڵگەوبەندانە بیرچەسپێن memory - پێڤاژۆی فێربوون و بیرچەسپاندنی ئەو گوتار و پەیامە ڕەداهێنە گەیاندن delivery - تۆنی دەنگ، زمانی جەستە و ڕەوتی ئاخافتن لە پێشکەشکردنی ئەو گوتارە ڕەداهێنە. سەرچاوە: Wikipedia.
ڕەوانشاد
ڕۆحشاد، ڕەوان، لە فارسی کۆندا بە واتای ڕۆح هاتووە.
ڕەوتی فێرکاریی دەرباز
Crossover educational trends
ڕەوتی فێرکاریی ڕشتەبڕ
Crossover educational trends
ڕەوشتایەتی
behaviorism, ڕەفتارەتی، لە بواری دەروونناسیدا جەخت دەخاتە سەر دیاردەی «دنەدەر-بەرسڤ» stimulus-response, دەڵێت ڕەوشت (ڕەفتار) بەرسڤە لە دنەدەری دیاریکراو.
خۆڕەوت
automatic, ئاوتۆماتیک. خۆڕەوتاندن: ئاتۆماتیکاندن.
خۆڕەوتاندن
ئاوتۆماتیکاندن، ئەوتۆماتیکاندن.
پێشڕەوتی مژارەکی
Thematic progression، پێشڕەوت لە مژارێکی تایبەتدا، بۆ نموونە نووسین، خوێندنەوە ...هتد.
پەیڕەوکاری
Procedure, . توانستی پەیڕەوکاری دەکاتەوە توانای پەیڕەوکردنی بەرنامە و خشتەی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی کاروباری دیاریکراو، بەکارهێنانی تەکنیک و گرتنەبەری ڕێبازی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، هەڵبژاردنی کات و شێوازی ئەو کار، تەکنیک و ڕێبازە. بڕوانە وشەدانی برادۆست: www.bradost.net
هەورازڕەو
پێچەوانەی نشێوڕەو Descending.