تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕێژەو
جۆری ڕژان. بڕوانە «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 121.
ڕێژەکار
ڕێژەیی، ئەم «کار»ە لێرەدا بۆ دروست کردنی ئاوەڵناوە، وەک سپیکار، هەرزەکار.
داڕێژگە
نیگاری بنەڕەتی، قاڵب. بڕوانە «فەرهەنگی خاڵ».
دەروونساڕێژی
psychotherapy, سایکۆتێراپی، دەروونتێراپی
پێوانەڕێژی
داڕشتنی پێوانەی ستاندارد.
کۆدڕێژی-کۆددۆزی
coding-decoding, زمان بە نووسین کۆدڕێژ دەکرێت و پاشان بە خوێندنەوە و تێگەیشتن، بە تەرجەمەکردن، کۆددۆز دەکرێت، مرۆڤ کۆدی نووسینەکە شی دەکاتەوە، ڕوونی دەکاتەوە.
کێشەڕێژی
Problematize، ڕاڤەکردنی باسێک لە شێوەی کێشەدا بەمەبەستی فرەواندنی بیرکردنەوە.
دەروونساڕێژ
سایکۆتەراپیست
هەڵسەنگاندنی شێوەڕێژ
Formative Assessment، جۆرێکە لە هەڵسەنگاندن یارمەتیی مامۆستا دەدات هونەری فێرکردنەکەی خۆی شێوەڕێژ بکات و لەگەڵ ئاستی فێرخوازدا هەمواری بکات.