تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فێرکاریی ڕۆڵوازی
دراماپێداگۆگیک Drama pedagogy, Theatre pedagogy
ڕۆشناکی
ڕێنیسانس، ڕۆشەنگەری
ڕۆشنگەری
Renaissance, چەمکە بۆ سەردەمێکی ئەورووپا کە دەکەوێتە نێوان «سەدەکانی ناڤین» و سەردەمی مۆدێرنیتە. زانایانی ئەو سەردەمە کەوتنە کۆشان بۆ پەیبردن و پێشخستنی زانیار بە گەڕانەوە بۆ و وردبوونەوە لە کلاسیکی دێرین.
ڕۆژانی تەرخان بۆ گفتوگۆ
ڕۆژی تایبەت لە ساڵنامەدا دیاری دەکرێت بۆ ڕاوێژ و ئاخافتنی سەربە کاروباری فێرگە.
ڕۆژەڤ
ئەجێندە. پلانی کاری کۆبوونەوە. ڕۆژەڤ شوێن، کات، بانگهێشتکراوان و تەوەرەی کۆبوونەوەکە لەخۆ دەگرێت.
زانڕۆژ
ڕۆژی لەدایکبوون.
نێوەڕۆکی بابەت
بەشێکە لە پلانی فێرکاری پێشانی دەدات کام نێوەڕۆک گرینگە فێرخواز بیزانێت لە بابەتێک و لە ئاستێکی دیاریکراودا، بۆ نموونە کام نێوەڕۆک لە ماتەماتیکدا گرینگە فێرخوازی ئاستی بەرایی بیزانن.