تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شانۆی چەوساوان
شێوازێکی شانۆگەرییە بینەران بەشداری ڕۆڵوازییەکە دەکات. لە لایەن نووسەر، سیاسەتمەدار و ڕێژیسۆری برازیلی Augusto Boal (1931-2009) هاتە دامەزراندن بۆ خزمەتی گەلی چەوساوە.
هەسپی چەمی
چەرخۆک
بۆ ئامێر یان ماشێنی بە چەرخ دەڕوات، وەک بایسیکل. دەکرێت بڵێیت چەرخۆکی دووچەرخە، سێچەرخە، چوارچەرخە... هتد بەڵام ناکرێت بڵێیت بایسکیلی سێچەرخە، چونکە «بای»ی سەرەتای وشەکە بۆ ژمارەی دووە، خۆ ناکرێ بڵێیت دووچەرخەی سێچەرخە. «چەرخۆک» لە پێوانەی «فڕۆک» و «گەڕۆک»ـە.
چەرخێنەر
processor, کەسێکی چەرخاندنی پێڤاژۆیەک دەگرێتە ئەستۆ
چەشنەزار
language variety, جۆر و شێوازی زمان، شێوەزار، لازار، بنزار، کەسەزار... هتد.
چەمکار
ڕەوتی چەماوە. بۆ چەمکار، چەمبەند و چەمکێش بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەرە 106. سایتی مامۆستا www.mamosta.net
چەمکامێز
چەمکامێزاندن
conceptualization, چەمکامێزکردن، چەمکاندن. واتای یەکەم: پێڤاژۆی داڕشتنی بیرۆکەی گشتی، واتای دووهەم: بیرۆکەی گشتی دەربارەی بابەتێک یان دیاردەیەکی تایبەت کە گشت ئادگار و خەسڵەتەکانی ئەو بابەت و دیاردەیە گرد بکاتەوە.
چەمکێش
ڕاکێشان بە شێوەیەک چەمانەوەی بەدەمەوە بێت. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 106، سایتی مامۆستا www.mamosta.net
چەندەکی
لە چەندایەتی دەدوێت، بە پێچەوانەی جۆرەکی.
چەپاندن
سەرکردنەسەر، کەڵەگایەتی. بڕوانە کتێبی «بەرەنگاریی چەپاندن»، نووسینی: Erling Ronald & Grete Sørensen Vaaland، تەرجەمەی لە نۆروێژییەوە: م. مودیری. Www.komak.nu
چەپڕاست
نیشانەی X.
بیرچەسپاندن
memorization, چەسپاندن لە بیردا، نەخشاندن لە بیردا
تێکچەسپان
خۆچەسپاندن
داکۆکی کردن لە خۆ و بیروڕا و هەڵوێستی خۆ
کۆچەرخ
میکانیزم
شەمچە
دەنکەشخارتە.