تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامرازی پەیوەندی
دەستەواژەی پەیوەندی
پەیجۆری
Inquiry
پەیمانپارێزی
fidelity, سەرڕاستی، پاکڕەوتی
پەیمانی کەڤناری گرێکی
Greek Old Testament
پەیوەندیی-یەک-بۆ-یەک
زارۆک نەخشێک دەکێشیت بۆ هەر بابەتێک.
پەیڕەوکاری
Procedure, . توانستی پەیڕەوکاری دەکاتەوە توانای پەیڕەوکردنی بەرنامە و خشتەی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی کاروباری دیاریکراو، بەکارهێنانی تەکنیک و گرتنەبەری ڕێبازی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، هەڵبژاردنی کات و شێوازی ئەو کار، تەکنیک و ڕێبازە. بڕوانە وشەدانی برادۆست: www.bradost.net
پەیژەبەند
Scaffolding، ئەسکەلە، چێوەیەکی کاتییە لەگەڵ کاری بیناسازیدا هەڵدەبەسترێت وەک یاریدەرێک بۆ کاروباری گواستنەوە و سەرخستنی کرێکار و کەرەستەی پێویستی بیناسازی.
تێرپەیڤی
Lexical density، چڕیی فەرهەنگی، چەمکێکی تایبەتە بە شرۆڤەی تێکست: Text analysis، مەبەست لێی ڕێژەی شاوشەیە بەرانبەر وشەی ڕێزمانی. «شاوشە» لێرەدا دەکاتەوە ناو، ئاوەڵناو، زۆربەی کار و زۆربەی ئاوەڵکار. وشەی ڕێزمانی دەکاتەوە: جێناو، ئامرازی هەمەجۆر، کاری یاریدەر، بەشێکی ئاوەڵکار و ئاوەڵناو.
دڵەخورپەی ترسانە
جۆرە دڵەخورپەیەک کە لە ترسەوە سەرچاوەی گرتێبێت.
دڵەخورپەی شادانە
جۆرە دڵەخورپەیەکە لە شادییەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەمەیان سەروکاری لەگەڵ وشەی «ڕاهەژێن» دەبێت کە دەکاتەوە surprise ی ئینگلیزی.
دڵەخورپەی مەستانە
دڵەخورپەی مەستانە، دڵەخورپەیەکە کە لە مەستی و دڵدارییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەودەمەیە کە دڵدار چاوەرێی دڵبەرە و چرکە دەژمێرێ و دڵەخورپەیەتی بۆ ژووان!
ئەمەش جۆری دڵەخورپە دیاری دەکات.