تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامرازی پەیوەندی
دەستەواژەی پەیوەندی
پەخشانکار
ڕێسای پەخشانکار Distributive property – چەمکێکە لە ماتەماتیک و بەتایبەتی جەبری دەرهەستدا دەڵێت ژمێرکارییەک (بۆ نموونە جاراندن) پەخشانکاری ژمێرکارییەکەی دیکەیە (بۆ نموونە کۆکاری)، ئەگەر و تەنها ئەگەر هەم چەپە-پەخشانکار left-distributive و هەم ڕاستە-پەخشانکار right-distributive بێت. // چەپەپەخشانکار: x لە چەپەوە جاراندنی کۆکارییە: x * (y + z) = (x * y) + (x * z) // ڕاستەپەخشانکار: x لە ڕاستەوە جاراندنی کۆکارییە: (y + z) * x = (y * x) + (z * x).
پەرجوو
موعجیزە.
پەرگال
Compass ئامێرێکی دوو لینگە بۆ بازنەکێشان بەکار دەهێنرێت. لینگێکی جێگیرە لە نێوەندی بازنە و ئەوەی دیکە دەسووڕێت بۆ کێشانی چێوەی بازنەکە.
پەسەندایەتی
acceptability, ڕادەی پەسەندکردن و سەلماندن
پەلەگۆ
پەنهان
نەبینراو، بڕوانە «بەردید».
پەژراندن
دانپێدانان، سەلماندن. پەژرێنراو: سەلمێنراو.
پەژرێنراو
لێسەلمێنراو.
پەیجۆری
Inquiry
پەیمانپارێزی
fidelity, سەرڕاستی، پاکڕەوتی
پەیمانی کەڤناری گرێکی
Greek Old Testament
پەیوەندیی-یەک-بۆ-یەک
زارۆک نەخشێک دەکێشیت بۆ هەر بابەتێک.
پەیڕەوکاری
Procedure, . توانستی پەیڕەوکاری دەکاتەوە توانای پەیڕەوکردنی بەرنامە و خشتەی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی کاروباری دیاریکراو، بەکارهێنانی تەکنیک و گرتنەبەری ڕێبازی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، هەڵبژاردنی کات و شێوازی ئەو کار، تەکنیک و ڕێبازە. بڕوانە وشەدانی برادۆست: www.bradost.net
پەیژەبەند
Scaffolding، ئەسکەلە، چێوەیەکی کاتییە لەگەڵ کاری بیناسازیدا هەڵدەبەسترێت وەک یاریدەرێک بۆ کاروباری گواستنەوە و سەرخستنی کرێکار و کەرەستەی پێویستی بیناسازی.
تێرپەیڤی
Lexical density، چڕیی فەرهەنگی، چەمکێکی تایبەتە بە شرۆڤەی تێکست: Text analysis، مەبەست لێی ڕێژەی شاوشەیە بەرانبەر وشەی ڕێزمانی. «شاوشە» لێرەدا دەکاتەوە ناو، ئاوەڵناو، زۆربەی کار و زۆربەی ئاوەڵکار. وشەی ڕێزمانی دەکاتەوە: جێناو، ئامرازی هەمەجۆر، کاری یاریدەر، بەشێکی ئاوەڵکار و ئاوەڵناو.
دڵەخورپەی ترسانە
جۆرە دڵەخورپەیەک کە لە ترسەوە سەرچاوەی گرتێبێت.
دڵەخورپەی شادانە
جۆرە دڵەخورپەیەکە لە شادییەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەمەیان سەروکاری لەگەڵ وشەی «ڕاهەژێن» دەبێت کە دەکاتەوە surprise ی ئینگلیزی.
دڵەخورپەی مەستانە
دڵەخورپەی مەستانە، دڵەخورپەیەکە کە لە مەستی و دڵدارییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەودەمەیە کە دڵدار چاوەرێی دڵبەرە و چرکە دەژمێرێ و دڵەخورپەیەتی بۆ ژووان!
ئەمەش جۆری دڵەخورپە دیاری دەکات.
سەرپەرشت
مێنتۆر، کەسێکی ڕێنوێن.