تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فراژووتنی پیشەوەرانە
Professional development
فێربوونی پیشەوەرانە
Professional learning
پیشووی تێدا دەخواتەوە
بە کەسێک دەگوترێت کە لە یەک کاتدا فوو بە شمشاڵدا دەکات و لە لووتیشەوە هەناسە هەڵدەمژێت! واتە کاکی ژەنیار هەناسەی سووڕ دەخواتەوە لە کاتی ژەنیندا! ئەم کارە بەردەوامی هەیە بۆیە بڕین لە ژەنینەکەدا نابیستیت. هەر ژەنیارێک بگاتە ئەم پیشووخواردنەوەیە، ئەوە پلەی ئوستادییە!


«پشوو»، «پیشوو»، «پیش» و «بین» زۆریان بەبەرەوە هەیە و بەپێی زاراوە و ناوچە دەربڕینەکانیان دەگۆڕێت، بۆ نموونە،


- « پیشی لێ دەخواتەوە!» بە مرۆڤێکی داخلەدڵ لە شتێک دەگوترێت کە بۆنی بێدەسەڵاتیی یان ئارامگرییەکی لێ بێت، بۆی هەیە پیشخواردنەوەکەیش کاردانەوەی لێ بزێتەوە.

- «هەروا پیشووانی لێ دەخواتەوە!»، بە مرۆڤێکی تووڕە لە کارێک دەگوترێت کە جارێ هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام ئامادەکاری دەکات و بۆی هەیە کاردانەوەی هەبێت.

- «پشوودرێژ بە!» دەربڕینێکە بە مرۆڤێکی توڕە و لە بارێکی تایبەتدا دەگوترێت.

- «پشووە بایەکی نایەت!»، مەبەست لە شنەبایەکە کە ئاسوودەبەخش بێت بۆ مرۆڤ.

- «کابرا پشوی لێ دەخواتەوە!»، بە کەسێکی زۆربڵێ دەگوترێت کە بواری قسە بە بەرانبەرەکەی نەدات.

- «پشووی هەر دەمێنێ!» کاتێک یەکێک تەنگەنەفەس دەبێت. ئەم دەربڕینە لە دەشتی هەولێرە بەکاردەبرێت.

- «بیندرێژە!»، واتە پشوودرێژە.

- «بین دەخواتەوە»، دەربڕینێکە بۆ کەسی ژەنیار کە دەتوانێ بێ وچان و بێ پسانەوە زوڕنا یان دووزەلە و باڵبەبان بژەنێت و بە دەمییەوە هەناسە بدات.

پیشەئاست
ئاستی کەسێک لە پیشەکەیدا، بۆ نموونە مامۆستای ئاستی بنەڕەتی یان ئامادەیی.
پیشەبژێری
Vocational preference، تێست و دیدار بۆ هەڵبژاردن و دامەزراندنی کارمەند. بۆ «پیشەبژێر» بڕوانە «لیستی زاراوەکانی فەلسەفە و ژیربێژی»، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کوردی، ژمارە 4 ساڵی 1974. بڕوانە جەلیزادە م. م. «زاراوەسازیی پێوانە»، سایتی مامۆستا mamosta.net.
پیشەساڵ
ژمارەی ساڵ لە پیشەدا
پیپپیی گۆرەویدرێژ
ناوی چیرۆکێکی ناوداری نووسەری سوێدی Astrid Lindgren (1907-2002) یە.
بەرەوپیل
پێشوازی کردن لە باسێک یاخود کەسێک. «پیل» لە موکریان بۆ «شان» ڕۆیشتووە (لە سلێمانی بۆ باتریش «پیل» دەڵێن)، دەربڕینەکەش لەوەوە هاتووە کە بەرەو شانی یەکێک بچیت بۆ ماچ کردن و بەخێرهاتنی. شان ماچ کردن لە کوردەواریدا ئەوپەڕی پلەی ڕێزگرتنێکی ڕێزدارانەیە بۆ مرۆڤی تەمەندار. ئەمە لایەنە بەرهەستەکەیەتی.
هەمان وشە بۆ لایەنی دەرهەست (ئەبستراکت) ڕۆیشتووە. ئەم پرۆژە نوێیە دڵپەسەندە بۆیە زۆرینە بەرەوپیلی دەچن. کە دەکاتەوە «پێشوازی لێ کردن».
پیپپیی گۆرەویدرێژ
ناوی چیرۆکێکی ناوداری نووسەری سوێدی Astrid Lindgren (1907-2002) یە.
هەسپی چەمی
گرووپی تاکزایەند
گرووپێک ئەندامانی تەنها ژن یان تەنها پیاو بن.