تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشتار
دیوی پشتەوەی بابەت. بڕوانە پێشار و تەنیشتار. ئەمانە لە جێی پێویستدا چەمکی سوودبەخش و ڕاگەیەنن. بڕوانە مەسعوود محەمەد، «زاراوەسازیی پێوانە»، لاپەڕە 168، سایتی مامۆستا www.mamosta.net
پشتەوپشت
بۆ دۆخێکی داوەستاوە، دوو کەس پشتیان لە یەکە. ئەمە جودایە لە «پشتاوپشت» کە بزاوتن تێدایە. «سەروبن» داوەستاوە و «سەراوبن» بزاوتنی تێدایە. هەروەها سەروژێر و سەراوژێر.
پشتەوژمێر
ژماردن ڕووەو پاش: پێنج، چوار، سێ، دوو... هتد. پێچەوانەی پێشەوژمێر.
پشتەوپشت
بۆ دۆخێکی داوەستاوە، دوو کەس پشتیان لە یەکە. ئەمە جودایە لە «پشتاوپشت» کە بزاوتن تێدایە. «سەروبن» داوەستاوە و «سەراوبن» بزاوتنی تێدایە. هەروەها سەروژێر و سەراوژێر.